بۆ چاره‌سه‌رى ته‌نگژه‌ى دارایى عێراق، پێشنیازى راگرتنى سه‌رمووچه و به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌یه‌كى توندى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌گوێره‌ى نووسراوێك كه له 16ى ئه‌م مانگه ئاراسته‌ى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كراوه، به ناوى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق پێشنیازى راگرتنى سه‌رمووچه و به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كراوه.
وه‌زاره‌تى دارایى عێراق پێشنیازى وه‌ستاندنى سه‌ره‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات
له نووسراوه‌كه‌دا كه ده‌قه‌كه‌ى له خواره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه لیژنه‌یه‌ك له ئاماده‌كردنى ئه‌م پێشنیازانه به‌شدار بووه. یه‌كێك له پێشنیازه‌كانیش ئه‌وه‌یه سه‌رمووچه "عه‌لاوه" و به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه "ته‌رفیع"ى فه‌رمانبه‌ران بوه‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ى له بودجه‌ى 2020دا بڕى تریلیۆنێک و 22 ملیار و 561 ملیۆن بۆ حكوومه‌ت له بودجه كه‌م ببێته‌وه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م نووسراوه، ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له ناو خه‌ڵكى عێراق و په‌رله‌مانتاران دروست بووه و زۆر له‌و به‌رپرسانه‌ى ره‌خنه‌یان له بابه‌ته‌كه گرتووه، به پێشنیازێكى نایاسایى ده‌زانن.
موسه‌نا سامه‌ڕایى په‌رله‌مانتارى عێراق له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوز بڵاو كراوه‌ته‌وه، دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئه‌م پێنشیازه نایاساییه و زیان به ملیۆنان كه‌س ده‌گه‌یه‌نێ. دواتریش ده‌ڵێ "ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ كێشه‌ى بودجه چاره بكه‌ن، با داهات زیاد بكه‌ن نه‌ك بژێوى خه‌ڵك ببڕن".
عه‌دنان زه‌رفى سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى نه‌سر له په‌یامێكدا كه ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێ "پێشنیازه‌كه نایاساییه و چاره‌سه‌رى كورتهێنانى بودجه به بڕى سه‌ره‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نابێت".