بازرگانان واز لە كڕینی زێڕ دێنن

:: PM:02:37:29/02/2020 ‌

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ترسی تێكچوونی باری ئابووری و پیشەسازی دنیا، بازرگانان بۆ پاراستنی سەرمایەكانیان روویان لە كڕینی زێڕ كرد، بەڵام ماوەیەكە قەبارەی داخوازیی رووی لە كەمی كردووە.

زێڕ یەكێك لە گرنگترین ئەو كاڵایانەیە كە كڕینی لە هەر كاڵایەكی تر زیاتر جێی متمانەیە و نەك بازرگان و وەبەرهێنەری ئاسایی، بەڵكو وڵاتانیش بۆ پاراستنی ئابووری وڵات و رووبەڕووبوونەوەی تەنگژەكان و گرنگیی بە پاشەكەوتكردنی زێڕ دەدەن.

كارزان وەفیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" ئاماژەی بەوە دا، لە چەند هەفتەی رابردوودا لە بۆرسە، سەرمایەداران روویان لە كڕینی زێڕ كردبوو، بۆیەش لە كوردستان نرخەكان بەرز بووبوونەوە و ئێستەش كە داخوازی كەم بووەتەوە نرخ دابەزیوە.

پێویستە بگوترێ لە بازاڕدا هەر كاتێك ئاستی داخوازیی بەرانبەر خستنەروو بەرز بووەوە، ئەوا نرخەكەش بەرز دەبێتەوە.

لە ماوەی كەمتر لە 10 رۆژدا نرخی زێڕ 100 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێكی گران بوو
لە ماوەی كەمتر لە 10 رۆژدا نرخی زێڕ 100 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێكی گران بوو و گەیشتە هەزار و 378 دۆلار، بەڵام لەدواین رۆژی هەفتەبازاڕی بۆرسە رووی لە دابەزین كرد و 100 دۆلار لە نرخەكەی كەم بووەوە. ماوەی چەند مانگی رابردوو بەدەر لە پرسی كۆرۆنا، نرخی زێڕ لە ژێر كاریگەریی پاشەكشەی ئابووری رووی لە بەرزبوونەوە كردبوو.



وشە - سلێمان تاشان