باره‌گای بارزانی دوو برووسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌ریه‌ك له ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌لی خان و مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید.
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌و دوو ماڵباته ده‌كات
ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ی شوبات، باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌لی خان كردووه و ڕای گه‌یاندووه، به دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (نه‌سره‌ت موراد سه‌یفوڵا) هاوژینی شه‌هید حیده‌ر عه‌لی خانمان پێ گه‌یشت.
هاوكات باره‌گای بارزانی په‌یامێكی تری به‌جیا ئاراسته‌ی مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید كردووه و ڕای رگه‌یاندووه، به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (مه‌لیحه شاسوار ئه‌حمه‌د)ـی دایكی به‌ڕێزتانمان پێ گه‌یشت.
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌و دوو ماڵباته ده‌كات و ده‌ڵێ، "هاوخه‌می خزم و دۆست و ئاشنایانتانین و خودای دلۆڤان دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێ ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بكات".