بۆ ئەوانەی دەیانەوێ ئۆتۆمبێلی لێدراوی ئەمەریكی بكڕن

:: PM:06:13:01/03/2020 ‌

خواستێكی باش لەسەر ئۆتۆمبیلەكانی هاوردەكراو لە ئەمەریكا هەیە كە سەرەڕای تایبەتمەندیی بەرزیان، ئەوان بە نرخێكی گونجاو دێنە فرۆشتن بەهۆی ئەو لێدان و رووداوانەی تووشی هاتوونەتەوە كە وای كردووە لە ناوخۆی ئەو وڵاتە لە كاركردن دەربكرێن، بۆیە رەوانەی دەرەوە دەكرێن، ژمارەیەك فیتەری عێراقی وریایی لە بوونی چەند فیڵ و كەموكوڕییەكی گەورە لەو ئۆتۆمبیلانە دەدەن.
بنیات و توندوتۆڵی ئۆتۆمبیلەكە زیانی زۆری بەركەوتووە
ئەوان دەڵێن، هێنانی ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێلی هێنراو لە ئەمەریكا و كەنەدا كە لەو وڵاتانە تووشی رووداوی گەورە یان نقوومبوون هاتوونەتەوە، ئەوە وای كردووە لە بەها و هێزی بنیاتی ئەو ئۆتۆمبێلانە كەم بكاتەوە و لێرە لە بازاڕەكانی ناوخۆیی بە نرخێكی هەرزان بە بەراورد بە ئۆتۆمێلی نوێ دێتە فرۆشتن.

پیشەكارانی عێراق ئاماژە بۆ چەند كەموكوڕییەكی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكەن لەوانە:
1-لە زۆرینەی ئەو ئۆتۆمبێلانە شاسییەكەی بەهۆی رووداوەوە لەدۆخێكی خراپدایە.
2-بژمێرەكانی خێرایی و ماویە رۆیشتن تەواو نییە و دەستكاری دەكرێت بۆ دەرخستنی ئەوەی ماوەیەكی كەم رۆیشتووە.
3-جیاوازی لە لایتەكانی پێش و پاشی هەیە و دەستكاری دەكرێت.
4-سیستەمی ساردی و گەرمی لە زۆرینەی ئەو ئۆتۆمبێلانە پەكی كەوتووە و ئەوان لە دەرەوەی ئەو دەوڵەتە چاكی دەكەنەوە.
5-سیستەمی رادیۆیی و گی پی ئێس لەو ئۆتۆمێلانەی لە ئەمەریكا هێنراوە جیاوازە.  

بۆیە هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبیڵە زیانی بۆ شوفێران هەیە بەوەی توندوتۆڵیان كێشەی هەیە و دەبێتە هۆی رووداو، لەوكاتەی ئەو ئۆتۆمێلانە بەلێدراوی لە ئەمەریكا دەهێنرێن و لە ئوردن یان ئیمارات چاك دەكرێنەوە. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل