زۆرجار مرۆڤ تووشی ئازارێكی زۆر و به‌هێز له مه‌چه‌كه‌كانی ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی كاری قورسی كردبێ، یان ده‌ستی ئه‌زیه‌تی خوارد بێت، پزیشكان ده‌ڵێن، هۆكاری ئه‌و ئازاره بۆ دروستبوونی په‌ستان له‌سه‌ر ده‌ماره سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ست ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌و ئازاره، زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان بۆ دروستبوونی فشار و په‌ستان له‌سه‌ر خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ری سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه به نێو مه‌چه‌كدا ده‌ڕوات، زۆرجار برینداربوونی ده‌مار و ئاوسانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ندێكجاریش حاڵه‌ته‌كه بۆ ڕۆماتیزمی ڕژێنی ده‌ره‌قی ده‌گۆڕێ، به گشتی گرفت له ئێسكی مه‌چه‌ك دروست ده‌بێ و ده‌ماره‌كانیش مه‌ترسییه‌كان ده‌كه‌وێته‌سه‌ر.
ئازاری مه‌چه‌ك هۆكاره‌كه‌ی بۆ فشار دروستبوون له‌سه‌ر ده‌ماری خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ری ده‌ست ده‌گه‌ڕێته‌وه
نیشانه‌كانی بریتین له بێهێزی و سڕبوونی ده‌ست و
مه‌چه‌ك، هه‌ستی پیاچوونی شتێكی تیژ به پێست، دروستبوونی ئازار له په‌نجه‌كان و ده‌ست، له هه‌ندێك كه‌سیش ئازاره‌كه بۆ ئانیشك و تا ده‌فه‌ی شان درێژ ده‌بێته‌وه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته پزیشكان چه‌ند چاره‌سه‌رێكی سروشتی ده‌خه‌نه ڕوو، گرنگترینیان دانانی ته‌نی سارده له‌سه‌ر مه‌چه‌ك و شوێنی ئازار، ئه‌مه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و ئاوسان و هه‌وكردن ده‌دات.
یه‌كێكی تر له چاره‌سه‌ره‌كان بریتییه له به‌كارهێنانی به‌سته‌ر، جووڵه‌كردن و چه‌مانه‌وه‌ی مه‌چه‌ك له‌كاتی بوونی ئه‌و ئازاره، گرفته‌كه قووڵتر ده‌كات، بۆیه شاره‌زایان ڕێنماییمان ده‌كه‌ن، كه به‌سته‌ری به‌هێز له ده‌ست و ئێسكی ئانیشك ببه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له چه‌مانه‌وه‌ی مه‌چه‌ك بگرین، تا ئازاره‌كه كۆتایی دێت.