هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیی له كه‌سایه‌تییه‌كاندا هه‌یه ڕه‌نگه بۆ كه‌سێكی نزیك له خۆیان جێی سه‌رنج بێت و ببێته مامه‌ی به‌خته‌وه‌ری، هه‌ندێكیش هه‌یه ڕه‌نگه بێزاری بكات و هه‌میشه هه‌ستی بێ هیوایی بداتێ. كاتێك ده‌ته‌وێ هاوسه‌رێك هه‌ڵبژێری و هاوڕێی ته‌مه‌نته، ده‌بێ به ته‌واوی هه‌موو ئه‌و خاڵانه ڕه‌چاو بكه‌ی كه وا ده‌كات بۆ هه‌میشه حه‌ز له نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كتر بكه‌ن و هه‌رگیز له‌یه‌ك بێزار نه‌بن.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه، هه‌ندێكی شێوه و ڕوخساره و به‌شه زۆره‌كه‌شی پێوه‌ستن به خاسییه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و هه‌ندێكیشی تایبه‌ت نییه و پێویسته له هه‌موو مرۆڤێكی باش‌دا هه‌بن، بۆ نموونه ڕاستگۆیی، وه‌فاداری و ئارامگرتن، ئه‌مانه و هه‌ندێك خاڵی تر هه‌ن وه‌ك هێڵی سوور وان، تۆ پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بكۆڵیته‌وه، ده‌بێ خاڵه گشتییه‌كانی كه‌سی به‌رانبه‌ر جوان بن.
ئه‌وانه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی جێگیریان هه‌یه و شانازی به خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن و هه‌رگیز خۆیان به‌راورد به كه‌سی تر ناكه‌ن
ئه‌لینا سۆفرۆنۆفا نووسه‌ری كۆمه‌ڵناس له ڕاپۆرتێكدا كه له ماڵپه‌ڕی "برایت ساید" ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گرنگی داوه به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه ئه‌گه‌ر له به‌رانبه‌ردا هه‌بێت، شایه‌نی ئه‌وه‌یه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و ئومێدی داهاتوویه‌كی گه‌ش له نێوانتاندا مسۆگه‌ره كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
شانازی به‌خۆوه كردن
ئه‌وانه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی جێگیریان هه‌یه و شانازی به خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن و هه‌رگیز خۆیان به‌راورد به كه‌سی تر ناكه‌ن، هه‌روه‌ها ڕێچكه‌ی ژیانیان نابه‌ستنه‌وه به ڕه‌خنه و لۆمه‌ی كه‌س و ته‌نیا به‌پێی پلانه‌كانی خۆیان به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه ده‌ڕۆن، هه‌رگیز له هیچ دۆخێك‌دا شكسته‌كانیان بۆ كه‌سی تر نابه‌ستنه‌وه و هه‌میشه به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵده‌گرن. كه‌سانی له‌م جۆره شایه‌نی ئه‌وه‌یه متمانه‌یان پێ بكه‌یت، چونكه ئه‌وانیش كاتێك تۆ هه‌ڵده‌بژێرن، له ئه‌نجامی پلان و بیركرنه‌وه‌ی قووڵ بڕیاریان داوه.
ڕاستگۆیی
ئه‌وانه‌ی ڕاستگۆن، له گوتنی ڕاستی ناترسن، چونكه ئه‌وه‌ی هه‌بێ بێ، بێ پێچوپه‌نا ده‌ری ده‌بڕن و هه‌میشه ویژدانیان ئاسووده‌یه چونكه گرێیان نه‌خستووه‌ته ناو هیچ زانیارییه‌كه‌وه. ڕه‌نگه خۆت كه له ناو خه‌ڵكێكدا بژیت كه هه‌میشه ڕووكه‌شێكی قاڵبی پیشان بده‌ن و نه‌زانن هه‌موو شتێك وه‌ك خۆی به ڕاستگۆیی بڵێن، ئه‌م جۆره كه‌سانه بێزارت بكه‌ن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ی كه ئارامی و دڵنیاییت ده‌داتێ كه‌سی ڕاستگۆیه و ده‌زانی ئه‌وه‌ی ئێسته له‌سه‌ر خۆی پێت ده‌ڵێ و ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ڕوو ده‌دات، درۆی تێدا ناكات و ناپاكیت له‌گه‌ڵدا ناكات.
متمانه
زۆر گرنگه ئه‌وه كه‌سه‌ی ده‌بێته نیوه‌ی دووه‌می ژیانت، متمانه‌ی ته‌واو له نێوانتاندا هه‌بێ و بۆ هیچ شتێك به گومانه‌وه له یه‌كتری نه‌ڕوانن، ئیتر ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی قاپێك شیرینی بێت یان ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی. زۆرێك له تێكچوونی پێوه‌ندیی هاوسه‌رگیری پێوه‌ندی به نه‌مانی متمانه‌ی نێوان ژن و مێرده و ئه‌مه‌ش ده‌بێته دروستبوونی ده‌مه‌قاڵێی زۆر و هه‌ریه‌كه ده‌یه‌وێ جڵه‌و بۆ لای خۆی بباته‌وه و له ڕێی چاودێریكردنه‌وه ده‌یانه‌وێ خاڵ له به‌رانبه‌ریان بگرن. كاتێك متمانه له نێوان هاوسه‌راندا ده‌بێ، ژیانیان سه‌قامگیری و ئارامیی زیاتری له‌گه‌ڵدا ده‌بێ و پێچه‌وانه‌كه‌شی كاره‌سات ده‌خوڵقێنێ.
بایه‌خدان
ئه‌وه‌ی به ته‌واوی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی ئافره‌ت ده‌كوژێ و نائومێدی ده‌كات له ژیان، كاتێك ده‌بینێ مێرده‌كه‌ی بێبایه‌خه به‌رانبه‌ر ورده‌كارییه‌كانی نێوانیان و ورده‌كاریی ماڵ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته هه‌ردوو لا ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام زیاتر دیارده‌كه له پیاودا به‌دی ده‌كرێ. بۆ مانه‌وه‌ی ته‌زووی خۆشه‌ویستی له نێوان ژن و مێردا بۆ هه‌میشیی، پێویسته هاوسه‌ران هه‌میشه ستایشی یه‌كتری بكه‌ن و نازی یه‌كتری هه‌ڵبگرن، بایه‌خ به كه‌مترین ورده‌كاریی یه‌كتر بده‌ن. زۆر جار یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان، كاتێك ده‌بینێ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی له‌و بایه‌خه خاو بووه‌ته‌وه، خۆی نه‌خۆش ده‌خات یان گرفتێك دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری بكات بایه‌خی پێ بداته‌وه، ئاخر نه‌مانی ئه‌و بایه‌خه بكوژه و ئیتر چێژ له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا نامێنێ.
سۆز
توانایی تێگه‌یشتن له هه‌سته ورده شاراوه‌كانی به‌رانبه‌ر كه هه‌موو كه‌س ناتوانێ بیدۆزێته‌وه ئه‌وه نه‌بێ كه به دڵ و ڕۆح ئاشنایه‌تی، ئه‌وه زۆر گرنگه بۆ پێوه‌ندیی هاوسه‌رگیری و وه‌ك ئه‌وه‌یه چێژ له تیشكی خۆر بكه‌ی له ژێر گه‌ڵای داره‌وه یان به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانی بۆ به‌دیار فیلمێكی ئێجگار ڕۆمانسییه‌وه فرمێسك به چاوان بێنه خوارێ.
پاڵپشتی
هه‌موومان حه‌ز ده‌كه‌ی پاڵپشتیی خۆشه‌ویست و نزیكه‌كانمان هه‌بێ، به‌ڵام له هه‌موو پاڵپشتییه‌ك گرنگتر، ئه‌وه‌یه كه هاوسه‌ره‌كانمان بۆمانی ده‌كات. زۆربه‌ی خه‌ڵكی وا تێگه‌یشتوون پاڵپشتی بریتییه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه ژن بۆ پیاوی بكات له‌ژێر ئه‌و دروشمه‌ی "له پشت هه‌موو پیاوێكی مه‌زن، ژنێكی مه‌زن هه‌یه" به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕێك وایه و ڕه‌نگه گرنگتریش بێت كاتێژ پیاو پاڵپشتی هه‌موو شتێكی ژنه‌كه‌ی ده‌كات، به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه هه‌میشه ژن كه‌مترین پاڵپشتیی پڕۆژه و بیرۆكه‌كانیان ده‌كرێ. ئه‌م جۆره كه‌سانه، شایه‌نی هاوسه‌رگیرین له‌گه‌ڵیاندا بكه‌ین.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌موو ئه‌و خاڵانه نین كه پێویسته له دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ردا فه‌رامۆشی نه‌كه‌ین كه ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌ی پێ كردوون و خاڵی دیكه‌ی گرنگیش هه‌ن به هه‌مان شێوه پێوه‌یسته بایه‌خیان پێ بدرێ، وه‌ك وه‌فاداری، هه‌ستی قۆشمه‌یی كه زۆر گرنگه هه‌میشه له دیتنی به‌رانبه‌ره‌كه‌ماندا چاوه‌ڕێی گوته‌یه‌كی بكه‌ین ده‌مانخاته پێكه‌نین، هه‌روه‌ها ددانی ئارامگرت كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر گه‌روه‌یه هه‌ڵه‌شه نه‌بێ به‌رانبه‌ره‌كه‌مان، به هه‌مان شێوه هیوابه‌خشین و هه‌میشه به گه‌شبینی ته‌ماشاكردنی ژیان. هه‌موو ئه‌م خاڵانه، هاسه‌رگیرییه‌كی به‌خته‌وه‌ر مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.