دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه كه كه‌سێك به‌هۆی پێدانی پێنج هه‌زار دینار به گوڵفرۆشێك، زلـله‌یه‌كی به‌هێزی لێ ده‌دات، به‌م هۆیه‌شه‌وه پۆلیس كه‌سه‌كه‌ی گرت.
به‌هۆی كاردانه‌وه‌كانی خه‌ڵك بۆ ڤیدیۆكه و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس هه‌ستا به به‌دواداچوون بۆ ئه‌م رووداوه و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئه‌م دوو كه‌سه ئامۆزای یه‌كترن و هیچ كێشه‌یه‌كیان له نێواندا نییه.
ئەم دوو ئامۆزایە تەنیا بۆ گاڵتە ئەم کارەیان کردووە
وه‌ك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ بینه‌ران گوڵفرۆشه‌كه ده‌ڵێ، ئێمه ته‌نیا بۆ گاڵته ئه‌مه‌مان كردووه و ته‌نانه‌ت منیش زلـله‌م له‌و ئامۆزایه‌م داوه، ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئه‌و ئامۆزایه‌شم له‌گه‌ڵ من گوڵفرۆشه و له‌سه‌ر شاقامه‌كان گوڵی نێرگز ده‌فرۆشین.
ئه‌و كه‌سه‌ی زلـله‌كه‌یشی له ئامۆزاكه‌ی داوه گوتی، ئێمه ته‌نیا بۆ گاڵته ئه‌م كاره‌مان كردووه و به‌هۆی ونبوونی مۆبایله‌كه‌مه‌وه ڤیدیۆكه بڵاو بووه‌وه و ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌و ڤیدیۆیه له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى ڕابردوو كاردانه‌وه‌یه‌كى زۆرى لێ كه‌وته‌وه و خه‌ڵك داوایان له پۆلیس ده‌كرد به‌داواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بكرێ.