حکوومەتی عێراق، مۆڵەتی کۆتایی دەداتە ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی تا ئێستە لە ئێرانن و نەگەڕاونەتەوە، پێش ئەوەی سنووریان بەسەردا دابخات.
ئەمڕۆ چوارشەم (چواری ئادار) دەستەی خاڵە سنوورییەکانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "وشە" کەوتووە، ڕای دەگەیەنێ، بە بڕیاری لێژنەیەک بە سەرۆکایەتیی حەمید عەزی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، بڕیاری داخستنی سنووری ئێرانیان بەڕووی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە داوە کە تا ئێستە لەوێ ماونەتەوە.
بەپێی بڕیاری لێژنەکە، تا 15ی ئادار، ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و دوای ئه‌وه چیتر ناتوانن و ده‌رگه‌یان به‌ڕوودا داده‌خرێت، تاكه ده‌رچه‌یان بریتی ده‌بێت له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره و ئه‌و فڕۆكانه‌یش ته‌نیا بۆیان هه‌یه له ئێرانه‌وه عێراقی هه‌ڵبگرن، چونكه هیچ ئێرانییهك بۆی نییه بچێته عێراق.
به‌پێی دوایین ئامار كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، سێ كه‌سی تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كه له پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و دیاله تۆمار كراون، به‌مه‌یش ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراقدا گه‌یشتووه‌ته 35 كه‌س.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شه‌شه‌م حاڵه‌تى توشبووى كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كه‌سیش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا كه ته‌مه‌نى 70 ساڵه و مامۆستاى ئاینییه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه پزیشكییه فه‌رمییانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه، تا ئێسته هه‌ڵگرانی ئه‌و ڤایرۆسه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا له ڕێی ئه‌وانه‌وه بووه كه له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یشیان خستووه‌ته ڕوو، له‌ڕێی ئه‌و تووشبووانه، كه‌سی دیكه نه‌بووه‌ته هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا "Coronavirus" گرووپێك ڤایرۆسن كه تووشی مه‌مكداره‌كان ده‌بن، له‌وانه‌ش مرۆڤه‌كان و باڵنده‌كان. له مرۆڤه‌كاندا، ده‌بێته ھۆی ژه‌ھراویبوونی ھه‌ناسه‌دان به نه‌رمی، به‌ڵام له ھه‌ندێك باردا ده‌كرێ كوشنده بێت، له مانگا و به‌رازه‌كاندا ده‌كرێ ببنه ھۆی سكچوونیان له كاتێكدا له مریشكه‌كاندا ده‌بیته ھۆی ژه‌ھراویبوونی به‌شی ھه‌ناسه‌دانی سه‌ره‌وه.