نیگار یوسفی مۆدێلێستی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان /24 ساڵ/ ماوه‌ی دوو ساڵه له باشووری كوردستانه و سه‌رقاڵه به كاری مۆدێل. ئه‌و له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه" ده‌ڵێت، بۆ شاجوانی ئێران نیازی نییه خۆی هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا بڕوای ته‌واوی به خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر خۆ هه‌ڵبژێرێ، نازناوه‌كه بباته‌وه.
له كه‌یه‌وه كار له مۆدێل ده‌كه‌ی و چه‌ند ساڵیشه له باشووری كوردستانی؟
له ساڵی 1996 له شاهیشار له ئێران له دایك بووم و ماوه‌ی دوو ساڵه له باشووری كوردستان نیشته‌جێم، هه‌شت ساڵی ڕێكه كار له مۆدێلدا ده‌كه‌م، واته به‌ر له‌وه‌ی بێمه باشووری كوردستان من مۆدێلیست بووم، جگه له ئێران و كوردستان له وڵاتانی تریش كارم له مۆدێلدا كردووه، وه‌ك توركیا، ئیمارات، ئازه‌ربێجان.
ئاماده‌م به‌شداری زۆرینه‌ی نمایش و ڕێكلامه‌كان بكه‌م
ته‌نیا وه‌ك مۆدێلیست كارت كردووه یان سه‌رقاڵی به كاری تریشه‌وه؟
خۆم مۆدێلی فاشنم و ته‌نیا له‌و بواره كارم كردووه، به‌ڵام له ڤیدیۆ كلیپیش به‌شداریم كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌چێته‌وه چوارچێوه‌ی بواره‌كه‌ی خۆم، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی كاری فاشن مۆدێل هیچ كارێكی ترم نه‌كردووه، له هه‌مانكاتدا ده‌توانم كاری سینه‌مایی بكه‌م ئه‌گه‌ر ڕۆڵێكی گونجاوم بۆ بێت.
چه‌ند ساڵێكه به‌شێكی زۆری ئه‌و كچ و ژنانه‌ی كار له مۆدێلدا ده‌كه‌ن له ئێران، ڕوویان له كوردستان كردووه، هۆكار چییه؟
ئه‌و مۆدێلیستانه‌ی ڕوو له باشووری كوردستان ده‌كه‌ن بێگومان زۆرینه‌یان كوردن و ده‌مانه‌وێ له بواره‌كه‌ی خۆمان خزمه‌ت به شار و وڵاتی خۆمان بكه‌ین نه‌ك بۆ بێگانه. له هه‌مانكاتدا له كوردستان ده‌رفه‌تی كار و ئازادیی زیاتر بۆ ژنه مۆدێلیسته‌كان ده‌ڕه‌خسێت، به‌راورد به ئێران.
جیا له كوردستان، تا چه‌ند حه‌ز ده‌كه‌یت له ئه‌وروپا كاره‌كانت ئه‌نجام بده‌یت؟
بێگومان ڕاسته هه‌موو ژنانی بواری مۆدێل ئه‌و حه‌ز و ئاواته‌یان هه‌یه له ئه‌وروپا كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، چونكه وڵاتانی ئه‌وروپا زیاتر له هه‌ر شوێنێكی تری دنیا ده‌رفه‌تی كار و كه‌شوهه‌وای ئازادییان ڕه‌خساندووه بۆ هه‌ر كارێك، به‌تایبه‌تی له بواری مۆدێلدا، به‌ڵام خۆم تا ئێسته بیرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه له ئه‌وروپا كاره‌كانم نمایش بكه‌م، خۆئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێكی باش و گونجاو هه‌بێت، له‌وانه‌یه بیری لێ بكه‌مه‌وه.
ئه‌گه‌ر له ئه‌وروپا ده‌رفه‌تت بۆ هه‌ڵكه‌وێ، ئاماده‌ی بۆ جلوبه‌رگی ژێره‌وه نمایش بكه‌یت؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی پیشه‌كه‌م مۆدێله و حه‌ز و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆریشم بۆ كاره‌كه هه‌یه، به‌ڵێ ئاماده‌م به‌شداری زۆرینه‌ی نمایش و ڕێكلامه‌كان بكه‌م، به‌ڵام بۆ جلوبه‌رگی ژێره‌وه نا.
كاری مۆدێل بۆ تۆ له‌سه‌ر بنه‌مای پاره و بزنسه یان هۆكاری تر؟
ئامانجی من له كاره‌كه‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره و كاری بزنس نه‌بووه، به‌ڵكو ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌ز و خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌و كاره بواره‌كه‌م هه‌ڵبژاردووه، بۆیه بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی تر كار ناكه‌م.
به‌هۆی ئه‌و جوانییه‌ته‌وه تا ئێسته بۆ نازناوی شاجوانی ئێران خۆت هه‌ڵبژاردووه؟
نه‌خێر خۆم هه‌ڵنه‌بژاردووه و نیازیشم نییه بۆ داهاتوو خۆم هه‌ڵبژێرم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆم هه‌ڵبژێرم، بڕوای ته‌واوم به‌خۆم هه‌یه نازناوه‌كه به‌ده‌ست بێنم، چونكه خۆم به شایسته ده‌زانم.
بۆ ئاینده هیچ پڕۆژه‌یه‌كت هه‌یه؟
به‌ڵێ پڕۆژه‌م زۆره، به‌ڵام جارێ كاتی نییه ئاشكرایان بكه‌م.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال