پۆلیسی ڕواندوز تەرمێكیان لەناو ئۆتۆمبێلێك دۆزیوەتەوە و ئاشكرای دەکەن، تەرمەكە خەڵکی هەولێر بووە و لە ڕواندوز کوژراوە.
ئەمڕۆ دووشەم نۆی ئادار، شەماڵ دێواری گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، شەوی ڕابردوو پۆلیسی رواندز لە رووداوێك لەسەر رێی كاولكان و جوندیان ئاگەدار كرانەوە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی رواندز، دەركەوت ئۆتۆمبێلێك لە جۆری فۆردڤان راگیراوە و تەرمێكی لەناودایە.
دانیشتووی شاری هەولێر لە گەڕەكی خەبات كە پیشەی كاسب بووە
ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئاشكرای كردووە، دەستبەجێ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كرا و توانرا ناسنامەی كەسەكە بدۆزرێتەوە بە ناوی (ك.ع.ا)، لە دایكبووی 1978 و دانیشتووی شاری هەولێر لە گەڕەكی خەبات كە پیشەی كاسب بووە.
ڕوونی كردووەتەوە، ئێستەش لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە دەستی پێ كردووە و لە هۆکاری مردنەکەی دەکۆڵنەوە.
دۆزینەوەی ئەو تەرمە لە كاتێكدایە بەرپرسانی پۆلیس چەندان جار هۆشدارییان لە زۆربوونی ڕووداوەكانی كوشتن و خۆكوشتن لە هەرێمی كوردستان بەهۆی زۆربوونی چەك لە دەست هاووڵاتییان داوە.