پێ ده‌چێت پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ به‌رهه‌م ساڵح، دوا دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسییه بێت له گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان و عێراق، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كوڕ و برازاكه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، خه‌ونی بوون به سه‌رۆكی یه‌كێتییان له‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حزبه‌كه‌یان وه‌رگرتووه كه پێشتر به‌ته‌مای بوو.
هه‌ڵبژاردنی هه‌ریه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگیی ئامۆزای به هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، به ته‌واوی به‌رهه‌م ساڵحی له یه‌كێتی نیگه‌ران كردووه و به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه‌ی ڕاگه‌یاندووه، به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كانی ناكات، چونكه دكتۆر به‌رهه‌م پێش كۆنگره و له ڕێی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییه‌وه وا تێگه‌یه‌نرابوو كه ده‌كرێ به سكرتێری ئه‌و حزبه، به‌ڵام واقیعی دوای كۆنگره ساڵحی تووشی شۆك كرد.
سێ نامه‌ی نیگه‌رانیی گه‌یاندووه‌ته سێ ئۆرگانی یه‌كێتی
به‌پێی زانیارییه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی به‌رده‌ست "وشه"، به‌رهه‌م ساڵح سێ نامه‌ی پڕ نیگه‌رانیی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له بافڵ تاڵه‌بانی، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ كردووه، تێیاندا نیگه‌رانیی خۆی له شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی پێڕه‌و و هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆك بۆ یه‌كێتی.
له نامه‌كانیدا ئه‌وه‌ش هاتووه، هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی به‌و جۆره‌ی بینرا و به‌ده‌ر له‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی پێش كۆنگره كرابوون، لێكه‌وته‌ی خراپی بۆ سه‌ر یه‌كڕیزیی ناوماڵی یه‌كێتی ده‌بێت. هۆشداریشی داوه هه‌ر شتێك ڕوو بدات، "ئۆباڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه".
ئه‌م ناڕه‌زاییه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له كاتێكدایه كه ئه‌و جگه له‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه‌یه، هیچ پۆستێكی تری باڵای له‌ناو ئه‌و حزبه پێ نه‌دراوه.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، پێشتر قسه كراوه و به به‌رهه‌م ساڵح گوتراوه ده‌توانێ خۆی كاندید بكات بۆ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، به‌ڵام ئاماده‌ی خۆهه‌ڵبژاردن نه‌بوو.
زیاتر گوتی، "یه‌كێتی له‌مه‌ودوا ده‌بێ به ده‌نگی زۆرینه و له‌پێناو یه‌كێتیدا بڕیار بدات، نه‌ك زویربوون و نیگه‌رانیی كه‌سێك یان گرووپێك، یه‌كێتی له دوای كۆنگره‌وه بڕیاره‌كانی ده‌سته‌جه‌معی و له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌بێت، واته هیچ نیگه‌رانییه‌ك له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی قبووڵكراو نییه، ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح نیگه‌رانییه‌كی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی خۆیه‌تی و له‌ناو سه‌ركردایه‌تی نامه‌كه‌ی خوێنرایه‌وه و وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ی كراوه به ده‌نگدان و زۆرینه بووه".
به‌رهه‌م ساڵح پێشتر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سیستمی هاوسه‌رۆكایه‌تیی بۆ یه‌كێتی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ئاماده نه‌بووه خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكات، به‌ڵكو داوای كردووه خۆی سكرتێر یان سه‌رۆكی حزبه‌كه بێت و دوو تا پێنج جێگری هه‌بێت.
ئه‌و سه‌ركرده سیاسییه، پێشتر و له سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق له ساڵی ٢٠١٨، له یه‌كێتی جیا بووه‌وه و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریی دروست كرد، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ته‌نیا دوو كورسیی په‌رله‌مانی هێنا و به ناوه‌ندگیریی بافڵ تاڵه‌بانیش گه‌ڕێنرایه‌وه ناو یه‌كێتی و پۆستی سه‌رۆك كۆماریی له‌سه‌ر پشكی ئه‌و حزبه وه‌رگرت.
بێستوون سابوراوایی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، به"وشه"ـی گوت، "به‌رهه‌م ساڵح ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه و كاروباره‌كانی ڕاده‌په‌ڕێنێت، ئه‌و سه‌رۆك كۆماری عێراقه و وه‌ك ئه‌ندامه‌كانی تر كه له سلێمانین یان له هه‌رێمن، ناتوانێ هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌شدار بێت، چونكه ئه‌و زیاتر له به‌غدایه نه‌ك هه‌رێم".
به بڕوای چاودێرانی سیاسی، پۆستی سه‌رۆك كۆمار دوا دره‌وشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت، چونكه پێیان وایه تازه بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی نابن و ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار له داهاتوو بدرێته‌وه به یه‌كێتی، هه‌ر كه‌سێكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان دابنێن.
بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كاری خۆیان به به‌رهه‌م ساڵح كرد و ئێسته به ته‌واوی په‌راوێزیان خستووه
لوقمان عومه‌ر چاودێری سیاسی له سلێمانی، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كاری خۆیان به به‌رهه‌م ساڵح كرد و ئێسته به ته‌واوی په‌راوێزیان خستووه.
ئه‌وه‌یشی گوت، "گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی، وه‌ك به‌هێزیی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌ركه‌وت و ئه‌و كهرتبوونهش له‌ناو یه‌كێتی نه‌ما، دوای كۆنگره. ئێسته دوا خۆری دره‌وشاوه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و پۆسته‌یه كه تێیدایه و ئه‌گه‌ر له داهاتوو یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرته‌وه، بێشك بۆ به‌رهه‌م ساڵح نابێته‌وه و ڕه‌نگه هه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی یه‌كێكی خۆیان دابنێن".