ئه‌م ترسه‌ی باسی ده‌كه‌ین، ئه‌و كاته نییه كه مرۆڤ پیر بووه، به‌ڵكوو ئه‌و ته‌مه‌نه ده‌گرێته‌وه كه به‌ره‌و پیری ده‌ڕوات و هێشتا له دوا قۆناغه‌كانی گه‌نجێتییه‌تی، چونكه ئه‌وانه‌ی پیرن، ئه‌و ترسه‌یان نییه. پێی ده‌گوترێ نیوه‌ی ته‌مه‌ن.
نیوه‌ی ته‌مه‌ن، ده‌سته‌واژه‌یه‌كه بۆ ته‌مه‌نێكی دیاریكراوی مرۆڤ كه ئیدی هه‌ست ده‌كات خاڵی وه‌رچه‌رخان و قۆناغبڕییه تێیدا زۆر كه‌س پێی ده‌ڕووخێن و هه‌ندێكیش به ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن باسی ده‌كه‌ن. ڤیكتۆر هۆگۆ ده‌ڵێ: مرۆڤ له چل ساڵیدا، گه‌نجی پیره، له په‌نجا ساڵیدا ده‌بێته پیری گه‌نج.
له‌و ته‌مه‌نه‌دا له شته‌كانیان ڕازی نین و هه‌ستی شانازیكردنیان به ته‌واوی لاواز ده‌بێ
هه‌ڵبه‌ت ده‌سته‌واژه‌ی نیوه‌ی ته‌مه‌ن، ڕێژه‌یییه و پێوه‌سته به كه‌سه‌كانه‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه نیوه‌ی ته‌مه‌نی یه‌كێك 15 ساڵ بێت و یه‌كێكی تر 50 ساڵ بێت، به‌ڵام به گشتی كاتێك ده‌گوترێ نیوه‌ی ته‌مه‌ن، له 40 ساڵی بۆ 50 ساڵی ده‌گرێته‌وه. ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی مرۆڤ هه‌ستی كۆتاییهاتنی لا دروست ده‌بێت و تووشی كۆمه‌ڵێ داڕووخانی ده‌روونی ده‌بێ، ئه‌مه‌ش شتێكه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی بڕوایان پێیه‌تی و وا هه‌ست ده‌كه‌ن ئیتر دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵی، ئیتر به‌ره‌و قۆناغی ته‌نگژه‌كان ده‌ڕۆن، به‌ڵام ئایا ئه‌مه له ڕووی زانستییه‌وه ڕاسته؟
ئه‌وه‌ی كه ڕاسته و حاشاهه‌ڵنه‌گره، له‌و ته‌مه‌نه‌دا مرۆڤ هه‌ستی ڕازیبوون به خۆی كه‌م ده‌بێته‌وه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیدا كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژنان و پیاوان كراوه، ئه‌وه ئاشكرا بووه، له‌و ته‌مه‌نه‌دا له شته‌كانیان ڕازی نین و هه‌ستی شانازیكردنیان به ته‌واوی لاواز ده‌بێ. ڕاپرسییه‌كی ئوسترالیش ده‌ری ده‌حات، ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه مرۆڤ به ته‌واوی هه‌ست به ڕازینه‌بوون و بێ توانایی خۆی ده‌كات، بریتییه له 45 ساڵی، هه‌ر بۆیه خه‌ڵكی ته‌مه‌نه‌كانی 45 بۆ 54 ساڵی، له خه‌ڵكیی هه‌ر ته‌مه‌نێكی تر زیاتر شوێنكه‌وته‌ی ئایینن.
خه‌ڵكی ئه‌و ته‌مه‌نه، خۆیان یه‌كتری ده‌ترسێنن و وای كردووه هه‌میشه له‌و بێهیوایییه‌دا بن، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزی زانستی ئه‌وه ناسه‌لمێنێ كه ئه‌و ته‌مه‌نه ئیتر مرۆڤ ده‌پوكێته‌وه و شایسته‌ی ئه‌و بێهیوایییه بێت. ئه‌گه‌ر هه‌ندێ پاشه‌كشه‌ش له تواناكانی مرۆڤ هه‌بێ، ئه‌وا بایی ئه‌و هه‌موو داڕووخانه نییه كه به گشتی خه‌ڵكی له‌و ته‌مه‌نه‌دا تووشی خۆیان ده‌كه‌ن.
ته‌مه‌نی بێهیوایی له كه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات؟
هۆكار زۆرن وا له مرۆڤ بكه‌ن هه‌ست به ناڕازیبوون له ژیان و بێهیوایی بكات بكات به تایبه‌تی كاتێك ده‌گاته ئه‌و ته‌مه‌نانه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه ده‌یكاته ته‌نگژه‌یه‌كی ڕاستی؟ یان قۆناغێكه به خه‌یاڵی خۆمان دروستی ده‌كه‌ین و دواتر خۆمانی لێ ده‌رباز ده‌كه‌ین؟ به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له خوارتره، پێیان وایه نیوه‌ی ته‌مه‌ن له 30 ساڵی ده‌ست پێ ده‌كات و تا 50 ساڵی ده‌خایه‌نێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان هه‌ڵكشاوه، پێیان وایه كۆتایییه‌كانی 30 و نزیك له 40 ساڵی ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته 55 ساڵی و بۆ سه‌ره‌وه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیدا هاتووه، سێیه‌كی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته ته‌مه‌نیا له سه‌روو 70 ساڵییه، پێیان وایه له نیوه‌ی ته‌مه‌نیاندان. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ، بابه‌تی نیوه‌ی ته‌مه‌ن ڕێژه‌ییه و پێوه‌سته به‌و ته‌مه‌نه‌ی مرۆڤ هه‌ست به بێهیوایی و بێزاری ده‌كات و له دۆخه‌كان ناڕازییه.
خه‌ڵكی له نیوه‌ی ته‌مه‌ن بیر له چی ده‌كه‌نه‌وه؟
ئیلۆت جاك توێژه‌ری ده‌روونی كه بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1965 ده‌سته‌واژه‌ی "ته‌نگژه‌ی نیوه‌ی ته‌مه‌ن"ـی دانا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: ئه‌و ته‌مه‌نه مرۆڤ تووشی هه‌ستی نزیكبوونه‌وه‌ی مردن ده‌بێ و پێی وایه له به‌رده‌میدایه، له كاتێكدا ئه‌و ته‌مه‌نه لووتكه‌ی گه‌یشتنه به ژیان. هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئێسته مردن بووه به شتێكی كه‌سی، له‌جێی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌یه‌كی گشتی بێت.
جاك ڕوونی ده‌كاته‌وه، مرۆڤ له‌و ته‌مه‌نه‌دا، له بۆچوونه‌كانیشیدا بێهیوایی و ڕه‌شبینی ده‌بینرێ و هه‌ست ده‌كه‌ی خۆی به‌ده‌سته‌وه داوه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و قۆناغه ده‌بڕین و ده‌ست به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ستی مردن ده‌كه‌ین و چالاك ده‌بینه‌وه، له‌و قۆناغه ده‌رباز ده‌بین.
كارل یۆنگ، زانای ده‌روونناسیی سویسری و دامه‌زرێنه‌ی سایكۆلۆژیای شیكاری، بۆچوونێكی جیاوازی هه‌یه و ده‌ڵێ، نیوه‌ی ته‌مه‌ن ئه‌و كاته‌یه كه مرۆڤ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ده‌روونی به ته‌واوی پێ ده‌گات و دركی بۆ شته‌كانی چوارده‌وری ده‌گاته لوتكه، پیاو ده‌توانێ لایه‌نی ژنانه له نه‌ستی خۆیدا بگه‌ڕێنێته‌وه كاتێك له گه‌نجێتیدا پێی سه‌رسام بووه و ژنانیش ده‌توانن خۆیان له‌لایه‌نی پیاوانه‌ی شاراوه تیایاندا بزر بكه‌ن.
به‌پێی بۆچوونی ئایینه‌كانیش، مرۆڤ له ته‌مه‌نی سه‌روو 40 ساڵیدا ئینجا به ته‌واوی گه‌شه ده‌كات و تواناكانی هزریان ده‌گاته لووتكه، هه‌ر بۆیه په‌یامهێنه‌كانیش له دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه نزایان بۆ هاتووه و توانیویانه بانگه‌شه‌ی بڕواكه‌یان بده‌ن به گوێی خه‌ڵكیدا.
ئه‌م ڕایه‌ی ئایین، زانستیش پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه و له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌یسه‌لمێنێ، ئه‌و ژنانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 43 بۆ 52 ساڵه، حه‌ز ده‌كه‌ن كه‌مترین پشتبه‌ستیان به خه‌ڵكی بێت و كه‌مترین ڕه‌خنه‌ش له خۆیان بگرن و زۆرتر هه‌ست به متمانه و به‌رپرسیارییه‌تی ده‌كه‌ن.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی تریشدا ئه‌وه هاتووه، گۆڕانكارییه‌كانی له نیوه‌ی ته‌مه‌ندا به‌سه‌ر مرۆڤدا دێ، ئه‌رێیین نه‌وه‌ك نه‌رێیی، چونكه زیاتر مرۆڤ د‌رك به ده‌وروپشتی ده‌كات و باڵانسی خۆی ده‌پارێزێ و له شڵه‌ژاویی گه‌نجێتی دوور ده‌كه‌وێته‌وه و لۆژیكییانه‌تر بیر له هه‌موو شتێك ده‌كاته‌وه و بۆچوونه‌كانی سه‌باره‌ت به ژیان ڕاستترن.
بۆ ڕزگاربوون له گرفته‌كانی نیوه‌ی ته‌مه‌ن و ئه‌و هه‌ستانه‌ی مرۆڤ تووشی خۆی ده‌كات، پێویسته سه‌ره‌تا ڕازیبوون بگه‌ڕێنێته‌وه و خۆشه‌ویستیی بۆ ژیان هه‌بێ و كۆتاییش هه‌ر به گوته‌یه‌كی ڤیكتۆر هۆگۆ ده‌هێنین، ده‌ڵێ: زۆر جوانه كاتێك كه‌شخه‌یی و چرچیی پێست پێكه‌وه ده‌بینی له كه‌سێكدا ده‌بینی.