هاووڵاتییان و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی، ستایشی هه‌وڵێكی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن له بابه‌تی ناردنی محه‌مه‌د حه‌مید /13 ساڵ ئه‌و منداڵه‌ی رۆژئاوای كوردستان كه به بۆمبی فسفۆڕیی توركیا له‌شی سووتێنرا/ بۆ فڕه‌نسا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر و گه‌ڕانه‌وه‌ی به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
محه‌مه‌د حه‌مید، دوای ئه‌وه‌ی له ئۆكتۆبه‌ری 2019 له شارۆكه‌ی سه‌رێكانی له ئاكامی بۆردمانی فڕۆكه‌كانی توركیا به چه‌كی فسفۆری سپی جه‌سته‌ی سووتا، هاوار و گریانی ئه‌و له تاو ئازاری جه‌سته‌ی سووتاوی گه‌یشته دنیا، دواتر ئه‌و پرسه سه‌رنجی میدیای دنیای بۆ لای خۆی راكێشا و بوو به پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌كانی محه‌مه‌د حه‌مید، سه‌رۆك بارزانی پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ باوك و كه‌سوكاره‌كه‌ی كرد و به‌ڵێنی هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی محه‌مه‌د پێدان، رۆژێك دواتر له رۆژئاوای كوردستانه‌وه گواسترایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و دواتر بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی فڕه‌نسا كرا.
بارزانی هه‌ر له مێژووی ماڵباته‌كه‌یشدا له سه‌ده‌ی رابردوو، هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان له ته‌نگانه‌دا بووبێت، به‌هانایه‌وه چوون
محه‌مه‌د حه‌مید له فڕه‌نسا له مه‌ترسی دوور خرایه‌وه و تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ چاودێرییان كرد تا هیوای ژیانیان بۆ گه‌ڕانده‌وه، چه‌ند رۆژێكیشه گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه هه‌ولێر و ئێسته برینه‌كانی ساڕ‌ێژ بوونه و له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر له ژێر چاودێریدایه و ره‌وشی ته‌ندروستی زۆرباشه.
حه‌مید باوكی محه‌مه‌د رای گه‌یاند، "پشكنینه‌كان له فڕه‌نسا دووپاتیان كرده‌وه كه محه‌مه‌د به‌ركه‌وتووی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی فۆسفۆڕی سپییه كه له‌لایه‌ن توركیاوه دژی هاووڵاتییانی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌كار هاتبوو، بۆیه حه‌وت نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ محه‌مه‌د كراوه و سه‌ركه‌وتوو بوون و چیتر پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری نه‌ماوه".
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی سه‌رۆك بارزانی، هاووڵاتییان و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی ئاماژه به گرنگی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن كه هه‌میشه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌رده‌وام له خزمه‌تی دۆزی گه‌له‌كه‌یدا بووه، نه‌ك ته‌نیا له باشووری كوردستان، بگره له هه‌موو پارچه‌كانی تری كوردستان.
نه‌زاكه‌ت سه‌عید مامۆستای زانكۆی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له‌چاو پارچه‌كانی تری كوردستاندا، خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆییه‌كی تا ئاستێك باشه، گرنگه و گه‌وره‌ییه كاتێك هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی سه‌رۆك بارزانییه كه گه‌وره‌تر بیر ده‌كاته‌وه له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و خزمه‌تكردن به كورد له پارچه‌كانی تری كوردستاندا، زۆر جێی ده‌ستخۆشییه.
به‌گوته‌ی ئه‌م مامۆستایه‌ی زانكۆ، كه‌سێكی وه‌ك محه‌مه‌د حه‌مید كه بووه هێمایه‌كی جیهانی چه‌وسانه‌وه و له میدیا جیهانییه‌كاندا گرنگی پێ درا، كاتێك له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه گرنگی پێ درا و بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كرا، ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسانی باڵای كورد به‌تایبه‌ت كاك مه‌سعوود بارزانی، به هه‌ستێكی به‌رپرسیارانه و نه‌ته‌وه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌دا ده‌كات.
نه‌زاكه‌ت ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بارزانی، جێی ده‌ستخۆشییه و پشتیوانییه‌كی مه‌عنه‌ویشه بۆ كوردانی پارچه‌كانی تری كوردستان، ئه‌وان دڵنیان به‌رپرسانی بڕیاربه‌ده‌ستی ئه‌م هه‌رێمه به هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی به‌رز بیر ده‌كه‌نه‌وه به‌رانبه‌ریان.
له كاتی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، هه‌رێمی كوردستان هه‌رچی له توانایدا بوو به هانایانه‌وه چوو، پێشتریش له شه‌ڕی تیرۆردا پێشمه‌رگه بۆ هاوكاری كورد چوونه كۆبانی، تا تێكشكاندنی داعش.
عوسمان ئه‌حمه‌د هاووڵاتی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی سلێمانی، به"شه"ی ڕاگه‌یاند، جیاواز له بابه‌تی حزبایه‌تی، زۆر كه‌س و لایه‌ن لێره‌وله‌وێ به چاوێكی دوژمنانه‌وه له‌و هه‌وڵه‌ی بارزانی‌یان ده‌ڕوانی، ته‌نانه‌ت ده‌یانگوت پارتی له‌سه‌ر داوای توركیا ئه‌و كوڕه‌ی هێناوه بۆ هه‌ولێر بیكوژێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بێت كه توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كار هێناوه.
"به‌ڵام كاتێك بینیان رۆژی دواتر بارزانی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی محه‌مه‌دی گه‌یانده فڕٍه‌نسا و له‌م رۆژانه‌دا به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه گه‌ڕایه‌وه، هه‌موو ئه‌و درۆ و چه‌واشه‌كارییانه ئاوه‌ژوو بوونه‌وه، چه‌واشه‌كارانیش هیچیان بۆ نه‌مایه‌وه جگه له شه‌رمه‌زاری، به‌ڵام دره‌نگ نییه بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر بیر بكه‌نه‌وه" عوسمان وای گوت.
هاوكات كوێستان له‌تیف چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆی سلێمانی، به"وشه"ی ده‌ڵێ، ئه‌و كاره‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ دوو ئامانج بوو، یه‌كیان بۆ ڕزگاركردنی گیانی محه‌مه‌د كه به‌ده‌ست ئازاره‌وه ده‌یناڵاند، دووه‌میش بۆ پاراستن و ون نه‌بوونی ئه‌و به‌ڵگه‌یه كه به دنیادا بڵاو ببێته‌وه سوپای توركیا چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كار هێناوه، پاشان ده‌نگۆیه‌كیش هه‌بوو كه گوایه منداڵه‌كه ئه‌گه‌ری له‌ناوبردنی هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌ی چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ی به‌كار هێناوه، بۆیه بارزانی به په‌له ناردی بۆ فڕه‌نسا و له هه‌موو مه‌ترسییه‌ك دووری خسته‌وه.
كوێستان ئه‌وه‌یشی زیاد كرد كه ئه‌و هه‌ڵوێستانه سه‌رۆك بارزانی چاوه‌ڕوان كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و سه‌ركرده و كه‌سێكی خاوه‌ن خه‌باتێكی گه‌وره و پیرۆزه بۆ كورد.
بارزانی هه‌ر له مێژووی ماڵباته‌كه‌یشدا له سه‌ده‌ی رابردوو، هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان له ته‌نگانه‌دا بووبێت، به‌هانایه‌وه چوون و دیارترین ئه‌و هاوكارییه‌ش چوونی 500 پێشمه‌رگه بوو سه‌رۆكایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، بۆ پشتیوانی كۆماری كوردستان له مهاباد.
وشه/ سلێمانی- هه‌ستیار عه‌بدوڵا