پسپۆڕێكی هه‌ناو ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كۆرۆنا ڤایرۆسێكی لاوازه و به كحوول له‌ناو ده‌چێت، به‌ڵام كاتێك ده‌چێته جه‌سته‌وه له‌سه‌ر خانه‌كان ده‌ژی و كحوول سوودی نییه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ی ئادار، د. سیروان محه‌مه‌د پسپۆڕی هه‌ناوی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كحوول دژی كۆرۆنایه، به‌ڵام له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر كۆرۆنا بچێته خانه‌كانی جه‌سته‌وه ئه‌وه هیچ سوودێكی نییه. وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه هیچ شتێكی زانستی نییه بیسه‌لمێنی خواردنه‌وه‌ی كحوولییه‌كان سوودی هه‌یه، به‌ڵام گوتی، كۆرۆنا له سه‌ره‌تادا ڤایرۆسێكی لاوازه و به كحوول تێكده‌شكێ.
هه‌موو جۆره كحوولێك له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته سوودی هه‌یه
روونی كرده‌وه، هه‌موو جۆره كحوولێك له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته سوودی هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام بچێته جه‌سته‌وه ڤایرۆسه‌كه به‌هێز ده‌بێت و له‌سه‌ر خانه ده‌ژی و هیچ شتێك سوودی نابێت.
به گوته‌ی قسه‌ی ئه‌و پزیشكه، كاتێك ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هێز ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ده‌وروبه‌ری خۆمان پاك نه‌كه‌ینه‌وه. وه‌ك داوای كرد هاووڵاتییانی كوردستان به‌رده‌وام بن له خۆپارێزی به‌رانبه‌ر كۆرۆنا.
ئێسته هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه و داوا ده‌كرێ هاووڵاتییان به ته‌واوی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و چوونه ده‌ره‌وه كه‌م بكه‌نه‌وه.