به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق دوو شوقەی له یه‌كێك له یه‌كه نیشته‌جێبووه گرانبه‌هاكانی سلێمانی كڕیوه، له كاتێكدا كه دۆخی هاووڵاتییان له ڕووی داراییه‌وه باش نییه.
زیاتر له یه‌ك سه‌رچاوه، ئه‌و زانیارییانه‌یان بۆ "وشه" ئاشكرا كرد، هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندام په‌رله‌مانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق، دوو شوقەی له گاردن سیتی شاری سلێمانی به به‌های 360 هه‌زار دۆلار كڕیوه.
نرخی شوقەیەک له 160 هه‌زار دۆلاره‌وه بۆ 200 هه‌زار دۆلاره
به‌رپرسێك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بێت، بۆ "وشه" زانیارییه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و گوتی، هۆشیار عه‌بدوڵای په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له گاردن سیتی شاری سلێمانی نیشته‌جێیه.
گاردن سیتی یه‌كێكه له یه‌كه نیشته‌جێبووه گرانه‌كانی شاری سلێمانی، ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود له ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی شار، به‌شی زۆری دانیشتووانه‌كه‌ی كه‌سانی بازرگان و سه‌رمایه‌دار و په‌رله‌مانتارن، نرخی شوقه‌كانیش له 160 هه‌زار دۆلاره‌وه بۆ 200 هه‌زار دۆلاره.
به‌رپرسێكی تر زانیاری دڵنیایی ده‌دات و ده‌ڵێت، پێشتر هۆشیار عه‌بدوڵای په‌رله‌مانتاری عێراق له گاردن سیتی كرێچی بووه، به‌ڵام ئێسته دوو شوقەی كڕیوه و له‌وێ داده‌نیشێت.
ئه‌وه له كاتێكدا خه‌ڵك له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتینه كردووه و داوای مووچه‌ی مانگێك ده‌كات، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌و پاره زه‌به‌لاحه‌ی داوه به شوقه.
هه‌روه‌ها پێشتر "وشه" بڵاوی كرده‌وه كه ئارام شێخ محه‌مه‌د كه له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بوو له خولی پێشوو، ژماره‌یه‌ك شوقه‌ی له گاردن سیتی به سه‌دان هه‌زار دۆلار كڕیبوو و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی گرانبه‌هاشی له پاركه‌كه‌ی ڕاگرتبوو، به‌ڵام دوای نه‌مانی له په‌رله‌مان وازی له گۆڕان هێنا.
وشه/سلێمانی