حكوومەت زانیاری لەسەر مووچە ڕادەگەیەنێت

:: PM:05:13:15/03/2020 ‌
لە میانەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی ئەمڕۆی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران قسەی كرد و دووپاتی كردەوە كە مووچە هیچ كێشەیەكی نییە.

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كە بۆ ڕوونكردنەوەی بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامیدا ڕای گەیاند، خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە مووچەی فەرمانبەران هیچ كێشەیەكی نییە و ئامادەیە.

هەركاتێك ژیان ئاسایی بێتەوە مووچەیش بەبێ‌ كێشە دابەش دەكرێ‌
ڕوونیشی كردەوە كە هەندێك كەس دەنگۆی جۆراوجۆر بڵاو دەكەنەوە لەبارەی مووچە، بەڵام وەزارەتی دارایی ڕێوشوێنەكانی لە هەولێرە و لێرەیش قەدەغەی هاتوچۆ هەیە ناتوانرێ‌ لەو دۆخە كار بكەن.

رێبەر ئەحمەد دڵنیایی دایە هاووڵاتییان كە مووچە هیچ كێشەیەكی نییە و هەركاتێك ژیان ئاسایی بێتەوە مووچەیش بەبێ‌ كێشە دابەش دەكرێ‌.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم