كتێبه‌كانمان، هاوڕێ هه‌میشه‌ییه‌كانمانن، ئه‌و هاوڕێیه‌ی له كاتی خۆشی و ناخۆشی، ته‌نیایی و بێداری، نه‌خۆشی و ناهه‌مواریدا هه‌ر له‌گه‌ڵماندایه و كه‌ی ئێمه بیكه‌ینه‌وه، ناخی پڕ زانیاریی خۆیمان پێ ده‌به‌خشێ و به‌شێكی گرنگی ژیانمانه. به ده‌گمه‌ن ببینی كه‌سێك بخوێنێته‌وه و كتێبی خۆش بوێ و بایه‌خ به كتێبه‌كانی نه‌دات و ڕێ بدات تووشی دڕان و هه‌ڵوه‌شان بێت. لێره‌دا كۆمه‌ڵێ ڕێ و ڕێنوێنیی ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی كتێبخانه‌یه‌كی گونجاو به‌پێی ئه‌و كتێبانه‌ی هه‌مانه دابنێین.
كتێبه‌كانمان بكه‌ینه چ ژوورێكه‌وه؟
سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه ڕوون بێت، گه‌وره‌یی و گچكه‌یی ئه‌و شوێنه‌ی بۆ كتێبخانه‌كه‌تی داده‌نێی زۆر گرنگ نییه، ئه‌وه‌یان گرنگه، شوێنێك بێت گڵۆپی زۆر ڕووناك و تیژی لێ نه‌بێ، جێیه‌كی له ته‌نیشت بێت بۆ كورسییه‌كی فراوان كه دانیشتن تێیدا ماندووت نه‌كات، چونكه دانیشتن به‌دیار كتێبه‌وه، كاتێكی زۆری ده‌وێ و نابێ شوێنی دانیشتنه‌كه‌ت بێزارت بكات و نه‌یه‌ڵێ به‌رده‌وام بیت. گرنگیی ئه‌م شوێنه له‌وه‌دایه، هه‌میشه سه‌رنجت بۆ خوێندنه‌وه ڕاده‌كێشێ و هه‌ر كه ده‌یبینی، نه‌توانی به‌رگه بگریت و ده‌ست بۆ یه‌كێك له كتێبه‌كانی ناو كتێبخانه‌كه‌ت نه‌به‌ی.
پێویسته ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی له ژووره‌كه‌دا هه‌ن، زۆر نه‌بن و شوێنێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگ نه‌بێ
ئه‌گه‌ر له ماڵه‌كه‌تدا جێی ئه‌وه ده‌بووه‌وه، ژوورێك بۆ كتێبه‌كانت ته‌رخان بكه‌یت، ئه‌وه زۆر گونجاوه، ئه‌گه‌ر واش نه‌بێ، ده‌كرێ له هه‌ر شوێنێكی ماڵه‌كه سووچێكی بۆ كتێبه‌كانت دیاری بكه‌یت، بۆ نموونه هۆڵی دانیشتن، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و سووچه زۆر به‌رده‌ست نه‌بێ، سه‌ره‌ڕێ نه‌بێ، چه‌وری ژووری چێشتخانه نه‌یگرێته‌وه، شێ‌دار نه‌بێ، نزیك نه‌بێ له وایه‌ر و پلاكی كاره‌با، كتێبه‌كان بۆ ده‌ستپێگه‌یشتنی منداڵی ساوا ئاسان نه‌بن. هه‌روه‌ها زۆر گرنگه ئه‌و شوێنه‌ی لێی داده‌نێی، په‌نجه‌ره‌ی گه‌وره‌ی به‌سه‌ره‌وه بێت و به ڕۆژ به ته‌واوی ڕووناك بێت و هه‌وا هاتوچۆ بكات، چونكه ئه‌و ژوورانه‌ی خۆر لێیان نادات و هه‌واگۆڕكێ ناكات، ده‌بێته هۆی گه‌ڕبوون و كرێبوونی كتێبه‌كان.
چۆن نه‌خشه‌ی كتێبخانه‌كه دابنێم؟
بۆ ئه‌وه‌ی شوێنێكی هێمن و ئۆقره دروست بكه‌یت تا به هیچ شتێك سه‌رنجمان له‌سه‌ر كتێبه‌كه كاتی خوێندنه‌وه لا نه‌بات، پێویسته ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی له ژووره‌كه‌دا هه‌ن، زۆر نه‌بن و شوێنێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگ نه‌بێ، به‌ڵكو ته‌نیا چه‌ند ڕه‌نگێكی گونجاو له‌گه‌ڵ یه‌كتر بۆ ته‌واوی كه‌ره‌سته‌كانی ژووره‌كه به‌كار بهێنه. ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێ، به‌رگی كتێبه‌كان سه‌دان جۆر ڕه‌نگ له‌خۆ ده‌گرن، كاتێك ئه‌و به‌رگانه له ژوورێكی ساده‌دا بن، ده‌دره‌وشێنه‌وه، به‌ڵام له ژوورێكی جه‌نجاڵدا، هه‌رگیز سه‌رنجیان بۆ ناچێ. بۆیه ده‌بێ هه‌میشه ڕووی پێشه‌وه‌ی كتێبه‌كه له ده‌ره‌وه بێت تا ناونیشانه‌كان و ناوی نووسه‌ره‌كان دیار بن.
ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌كانیان، ئۆفیسێكی بچووكیان بۆ خۆیان دروست كردووه كه كورسی و مێزێكه و لاپتۆبێكی له‌سه‌ره، زۆر گونجاوه كتێبخانه‌كه‌ت له نزیك ئه‌و شوێنه بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجت به ته‌واوی بچێته سه‌ری.
بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆتین و وشكێتی ڕزگاری بكه‌یت، با كتێبخانه‌كه‌ت وه‌ك كتێبخانه‌ی گشتی، ساد و وشك نه‌بێ كه هه‌موو ڕه‌فه‌كانی به یه‌كسانی دابه‌ش كراون، به‌ڵكو هه‌ندێ سه‌لیقه و ورده‌كاری تێدا به‌كار بهێنه. بۆ نموونه هه‌ندێ ڕه‌فه‌ی له هه‌ندێكی گه‌وره‌تر بێت، هه‌موو ڕیزه‌كان وه‌ك یه‌ك نه‌بن، هه‌ندێ ڕه‌فه‌ی بۆ دروست بكه كه جێی ئینجانه‌یه‌ك گوڵ یان تابلۆیه ببێته‌وه، شوێنێك بۆ گۆڤار و ڕۆژنامه، شوێنێك بۆ سیدی فیلم و زۆر بیرۆكه‌ی تر هه‌یه كه ده‌كرێ به‌كاری بهێنی.
پۆلێن‌كردن
كتێبه‌كانت هه‌رچه‌ند زۆر بن یان كه‌م، به‌دڵنیاییه‌وه به‌سه‌ر چه‌ند جۆره به‌شێك دابه‌ش بوون و به‌ده‌گمه‌ن ڕێكبكه‌وێ، كتێبخانه‌ی ماڵێك هه‌مووی یه‌ك بابه‌ت بن، بۆ نموونه هه‌مووی شیعر بن. بۆیه پێویسته پۆلێنی به‌كه‌ین به‌سه‌ر ئه‌و جۆرانه‌ی له‌خۆی ده‌گرن. پێش ئه‌وه‌ی كتێبه‌كان بكه‌یته ڕه‌فه‌ی كتێبخانه‌كه‌ته‌وه، ڕۆمانه‌كان به‌جیا دابنێ، دیوانه شیعرییه‌كان جیا بكه‌ره‌وه، كتێبه فه‌لسه‌فییه‌كان، ئایینییه‌كان، مێژوویی، زانیاری گشتی و هه‌موو به‌شه‌كانی تر. ئینجا ده‌توانی كتێبه‌كان بكه‌یته ناو ڕه‌فه‌كانه‌وه.
به زۆری خوێنه‌ره ڕژده‌كان، له ناو ئه‌و ژماره كتێبه‌ی خوێندوویانه‌ته‌وه، به‌رهه‌می یه‌كێك له نووسه‌ره‌كان زیاتر له‌وانی تر سه‌رسامی كردوون، بۆیه هه‌وڵیان داوه هه‌موو یان زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانی ئه‌و نووسه‌ره به‌ده‌ست بهێنن. بۆ نموونه سه‌رسامی به گابرێل گارسیا ماركیز و حه‌وت ڕۆمانی ئه‌وت هه‌یه، ده‌كرێ له ته‌نیشت یه‌كه‌وه دایان بنێی. ته‌نانه‌ت ڕێكده‌كه‌وێ، نووسه‌ر هه‌یه زیاتر له 10 كتێبی هه‌یه به‌ڵام هه‌موو بابه‌ته‌كان یه‌ك جۆر نین، فكری، سیاسی، ئه‌ده‌بی و زۆری تر له‌خۆ ده‌گرن. تۆ ده‌توانی وه‌ك دۆخێكی تایبه‌تی كتێبخانه‌كه‌ت، سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه دابنێیت و شوێنێكی جیاشی بۆ بكه‌یته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی میوانه‌كانیشت سه‌رجیان بۆی بچێ.
پۆلێن‌كردن و ته‌نانه‌ت تۆماركردنی ناونیشانی كتێبه‌كانت و زانینی ئه‌وه‌ی كام كتێبه له كوێ داده‌نێی، له چه‌ندان ڕووه‌وه سوودی هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كارێكی زانستییه. بۆ نموونه هاوڕێیه‌كت كتێبێكی لێ وه‌رگرتووی بیخوێنێته‌وه و بۆت بهێنێته‌وه، تۆ له ڕێی ئه‌م پۆلێنكردنه‌وه هه‌رگیز لێت بزر نابێت و ده‌زانی كه كتێبخانه‌كه‌ت كتێبێكی كه‌مه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌ویش فه‌رامۆشی بكات بۆت بگه‌ڕێنێته‌وه، تۆ فه‌رامۆشی ناكه‌یت. یان بۆ نموونه به‌هۆی كاره‌با یان هه‌ر ڕووداوێكه‌وه بێت، ژووره‌كه‌ت گڕی گرت و كتێبه‌كانت هه‌مووی فه‌وتان، تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی كتێبه‌كانت به ته‌واوی و پۆلێنه‌وه تۆمار كردووه، زۆر به ئاسانی جارێكی تر ده‌توانی دروستی بكه‌یته‌وه و هه‌موو كتێبه‌كان بكڕیت، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستت ده‌چێ، ئه‌و تێبینییانه‌یه كه له‌سه‌ر كتێبه‌كان نووسیوتن.
جاری وایه ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ت ده‌چێته پێشانگه‌یه‌كی كتێب و سه‌رنجی بۆ كتێبێك ده‌ڕوات و ده‌یكڕێ، كاتێك دێته‌وه ماڵه‌وه، پێی ده‌ڵێی من پێشتر كڕیومه. ئه‌گه‌ر كتێبخانه‌كه‌ت به‌و شێوه پۆلێنه ڕێكه دانابێ، تووشی ئه‌مه‌ش نابی.