جگه له‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان به گشتی نێر و مێ ده‌گرنه‌وه و هۆكاره‌كان پێوه‌ستن به توانای به‌رگریی كه‌سه‌كانه‌وه، هه‌ندێ نه‌خۆشی هه‌یه، زیاتر یه‌كێك له‌و دوو ڕه‌گه‌زه له‌وی تر ده‌یگرێ، توێژه‌رانیش كۆمه‌ڵێ نه‌خۆشییان دیاری كردووه كه زیاتر خانمان ده‌یگرن.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه، ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ن كه زیاتر ژنان ده‌یگرن:
- ژانی لاسه‌ره (شه‌قیقه)
له نێوان هه‌ر چوار كه‌سێك كه تووشی ده‌بێت، سیانیان ئافره‌تن، به نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێ، ئه‌گه‌رچی هۆكاری تریشی زۆره، خانمان دوای باڵغبوون و ته‌مه‌نی گه‌نجێتی زیاتر تووشی ده‌بن. ژانی شه‌قیقه، ڕه‌نگه له هه‌ر كاتێكدا بێت، به‌ڵام زیاتر له به‌یاناندا دێت. جاری وایه نۆبه‌ی ئازاره‌كه چه‌ند سه‌عاتێك ده‌خایه‌نێ، هه‌ندێك جاریش دوای چه‌ند خوله‌كێك هێور ده‌بێته‌وه.
- داخورانی ئێسك
ئه‌م نه‌خۆشییه كه بریتییه له لاوازبوونی ئێسكه‌كان، به نه‌خۆشییه‌كی بێ ده‌نگ داده‌نرێ، چونكه هیچ نیشانه‌یه‌كی نییه. به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، نه‌خۆشییه‌كی زۆر باو و بڵاوه له ناو خانماندا. به كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیی داده‌نرێ، چونكه له‌گه‌ڵ خۆیدا چه‌ند گرفتێكی تر ده‌هێنێ، وه‌ك ئاسان شكانی ئێسك، ئازاری زۆر، كورته‌باڵایی، شێواوی و زوو كه‌وتنی ددان.
- هه‌وكردنه‌وه‌ی جومگه‌كان
به پێی داتاكان، ژنان زیاتر تووشی هه‌وكردنه‌وه‌ی جومگه‌كانیان ده‌بن، به ڕێژه‌ی دوو له سێی تووشبووان له‌وانن، به‌تایبه‌تی هه‌وكردنه‌وه‌ی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ. یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان كه خانمان زیاتر تووشی ده‌بن، به‌هۆی فراوانیی حه‌وزیانه‌وه، هه‌روه‌ها ماسولكه‌كانیشیان لاوازتره له پیاوان، هه‌روه‌ها گۆڕانكاریش له ئاستی هۆڕمۆنه‌كانیش تووشی ئه‌و ئازاره‌یان ده‌كات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌پێكردنی پێڵاوی پاژنه به‌رز، هۆكارێكی تری گرنگه بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه.
- ئازاره‌كانی پشت
پیاوانیش زۆر تووشی پشتئێشه ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ناگاته ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی لای خانمانه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ پێكهاته‌ی بایلۆجیی جه‌سته‌یانه، هه‌روه‌ها دووگیانی و سووڕی مانگانه كه هه‌میشه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه‌كانی پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.
- شڵه‌ژانی هۆڕمۆنه‌كان
ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ناو ژنان و پیاواندا زۆره، به‌ڵام كه‌می چالاكیی غوده‌ی ده‌ره‌قی باوترین نه‌خۆشیی هۆڕمۆنه‌كانه له ناو خانماندا كه ده‌بێته هۆی زوو ماندوێتی، زیادبوونی كێش، خه‌مۆكی، وشكبوونی پێست، قژ وه‌رین، هه‌ڵئاوسانی چوارده‌وری چاوه‌كان، هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه‌ی غوده‌ی ده‌ره‌قی له‌ناو ژنان زیاتره.
- میزه‌چۆڕكێ (پاشه‌میز)
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییانه‌ی زۆرتر ژنان تووشی ده‌بن، كه به‌هۆی فراوانبوونی بۆری میزه‌وه دروست ده‌بێ و كێشه‌كه‌ش له‌وه‌یه زۆرجار له‌به‌ر شه‌رمكردن ناچن بۆلای پزیشك و ئیتر به‌م شێوه‌یه ده‌مێننه‌وه و نه‌خۆشییه‌كه زیاتر ده‌بێت.