وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە كاتی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، سزای ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیاری كرد كە پێشێلی یاسا دەكەن.
ئەمڕۆ سێشەم 17ی ئادار، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد. بەپێی بڕیارەكە هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە سزا دەدرێن كە پێشێلی یاسا دەكەن.
76 ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە لەگەڵ چەند ساڵیانەی ئۆتۆمبێل
یەكێك لە بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەیە، هەر ئۆتۆمبێلێك پێشێلی یاسا بكات لە كاتی قەدەغەی هاتوچۆ، سزا دەدرێت بەپێبژاردنی 100 هەزار دینار بۆ جاری یەكەم.
ئەو بڕیارانەی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوای ئەوە هات كە ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل پێشێلی قەدەغەی هاتوچۆیان كردووە، هەر دوێنێ لە هەولێر 76 ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە لەگەڵ چەند ساڵیانەی ئۆتۆمبێل.
هەر لە بڕیارەكاندا هێما بۆ ئەوە كراوە، ئەگەر بۆ جاری دووەم ئەو ئوتۆمبێلانە پێشێلی یاسایان كرد، ئەوا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكان دەگیرێت بۆ ماوەی پێنج رۆژ و لەگەڵ پێبژاردنی 300 هەزار دیناری عێراقی.
ئەو لە كاتێكدایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ماوەی پێنج ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی لە ناو هەردوو سەنتەری هەولێر و سلێمانی راگەیاندووە.