تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زیادی كرد

:: PM:02:40:18/03/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێكی نوێی  تووشبووانی بە كۆرۆنا بڵاو كردەوە و رای گەیاندووە، داوا دەكەین هاووڵاتییان پابەندی رێنوێنییە تەندروستییەكان بن.

ئەمڕۆ چوارشەم 18ی ئادار، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە، 105 پشكنینیان ئەنجام داوە، لە ئەنجامەكەی شەش حاڵەتی نوێ تۆمار كراوە.
43 كەس چاك بوونەتەوە. ئەوانەی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە مردوون بریتییە لە 12 كەس


بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق بێت، پێنج حاڵەتیان لە بەغدایە و ئەوەی تریان لە دیالەیە.

كۆی تووشبووان لە عێراق 164، بە هەرێمی كوردستانیشەوە هەڵگری كۆرۆنان. 43 كەس چاك بوونەتەوە. ئەوانەی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە مردوون بریتییە لە 12 كەس.

لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق هێما بۆ ئەوە كراوە، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین  پابەندی رێنوێنییە تەندروستییەكان بن بۆ ئەوەی پارێزراوبن.

ئەوە لە كاتێكدایە حكوومەتی عێراق ماوە چەند ڕۆژێكە قەدەغەی هاتوچۆی لە پارێزگاكان راگەیاندووە، هەروەها گەشتە ئاسمانییەكانی بە هۆی كۆرۆناوە راگرتووە.
  



وشە - زریان تەها

ئه‌م بابه‌ته 59 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌