جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، لە هەڵبژاردنی سەرەتایی پارتی دیموکراتی ئەمەریکا لە ویلایەتی فلۆریدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا، دوای ئەوەی لە هەردوو ویلایەتی ئیلینۆی و ئەریزۆنا بەهەمان شێوە سەرکەوت، ئەمەیش سێ هەنگاوی گەورەیە بەرەو گەیشتن بۆ کۆشکی سپی.
ئەمڕۆ سێشه‌م سندووقەکانی دەنگدانی ناو حزبی دیموکراتی ئەمەریکا لە ویلایەتی فلۆریدا داخرا و وەک پێشتر هەردوو تۆڕی "سی ئێن ئێن" و "سی بی ئێی" پێشبینییان كردبوو، جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ویلایه‌ته به‌سه‌ر بیرنی سانده‌رزی ڕكابه‌ری سه‌ركه‌وت.
پێشتریش له هه‌ردوو ویلایه‌تی ئیلۆنۆی و ئه‌ریزۆنا، له هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تاییدا جۆ بایدن پێش ڕكابه‌ره‌كانی كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌مه‌یش هه‌نگاوێكی تر به‌ره‌و ڕكابه‌ریی ڕاسته‌وخۆی دۆناڵد تره‌مپ نزیك بووه‌وه.
جۆ بایدن لەناو حزبەکەیدا بێ ڕکابەر دەمێنێتەوە
جۆ بایدن سیناتۆری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی كه چه‌ندان پۆستی دیبلۆماسیی گرنگی وه‌رگرتووه، له‌وانه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می باراك ئۆباما، به یه‌كێك له دۆسته‌كانی كورد داده‌نرێ و كاتی خۆی پشتیوانی پڕۆژه‌ی دابه‌شبوونی عێڕاق و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد.
بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا، له ناو دیموكراتییه‌كان 20 پاڵێوراو ڕكابه‌رییان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان ببێته ڕكابه‌ری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه تاكه پاڵێوراوی كۆمارییه‌كانه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، بەپێی ڕۆیشتنی کات و نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، وردە وردە پاڵێوراوەکان کەم بوونەوە و ئێسستەیش دوای کشانەوەی ئیلیزابێس، لە ناو دیموکراتییەکان تەنیا دوو پاڵێوراو ماون، بەپێی ڕاپرسی و پێشبینییەکانیش بێت، جۆ بایدن هەلی زۆرتری لە بەردەمە.
زۆربەی ئەو پاڵێوراوانەی لە ڕابردوودا کشانەوە، بە ڕوونی پشتیوانیی خۆیان بۆ بایدن ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستە ئیلیزابێس وارن، ئەندامی ئەنجوومەنی پیران لە ویلایەتی ماساچۆستس، وێڕای کشانەوەکەی و ڕۆیشتنی دەنگی زۆربەی هەوادارانی بۆ بایدن، بێدەنگیی هەڵبژاردووە و ئاشگرای نەکردووە پشتیوانی کام لەو دوو پاڵێوراوە دەکات.
جۆ بایدن لە 20ی تشرینی دووەمی 1942ز له ویلایەتی پەنسڤانیا له‌دایك بووه، سێ ساڵ لەوێ ژیاوە، دواتر بۆ دیلاوەیر چووە. لەساڵی ۱۹۷۲ دەبێتە شەستەم گەنجترین سیناتۆری ئەمریکا. شەش جار بووەتە سیناتۆر و یەکێک لە چوار سیناتۆرە بەناوبانگەکانی ئەمریکایە. کەکەسێکی سیاسی ٤۷ەمین جێگری سەرۆک کۆماری ئەمه‌ریکا، باراک ئۆباما بوو. کە لە ساڵی ۲۰۰۹ەوە لە ئەرکەکەیەتی، لەنێو لیستی دیموکراتەکان. لەساڵی ۱۹۹۱-۲۰۰۷ دژایەتی جەنگی عێڕاقی کردوەو دژی هاتنی سەربازانی ئەمریکی بووە کە هاتوون بۆ عێڕاق و چەندین چاڵاکی سەربازی تری ئەمریکا و ناتۆ.
جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌رووی لیستی ئه‌و ڕكابه‌ره دیموكراتیانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا خۆیان بپاڵێوین، پاشان دوو ڕكابه‌ری تری هه‌یه به‌ڵام پێشبینییه‌كان هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه.
بایدن سیناتۆری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی كه چه‌ندان پۆستی دیبلۆماسیی گرنگی وه‌رگرتووه، له‌وانه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می باراك ئۆباما، به یه‌كێك له دۆسته‌كانی كورد داده‌نرێ و كاتی خۆی پشتیوانی پڕۆژه‌ی دابه‌شبوونی عێڕاق و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد.
له نێوان بایدن و تره‌مپ، ڕكابه‌رییه‌كی زۆر هه‌یه و چه‌ندان جار به گاڵته‌جاری له‌سه‌ر یه‌كتری قسه‌یان كردووه.
له ماوه‌ی ڕابردوو، جۆ بایدن، سه‌باره‌ت به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: ناو و ناتۆره زۆرن شایسته‌ی ئه‌وه بن له تره‌مپی بنێین، سه‌ره‌تا به قه‌رقووش ده‌ست پێ ده‌كه‌م. ئه‌م گوتانه‌ش وه‌ڵامی یه‌كێك له هه‌وادارانی بوو، هه‌ستا و ڕه‌خنه‌ی لێ گرت، گوتی تره‌مپ به تۆ ده‌ڵێ "جۆی نوستوو" پێویسته تۆیش به قه‌باره‌ی خۆی وه‌ڵامی بده‌یته‌وه، بۆیه بایدنیش ئه‌و قسانه‌ی كرد.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تره‌مپ كه له ڕووی سیاسییه‌وه له‌و وڵاته جێی ڕێز نییه، هه‌میشه ناتۆره له ڕكابه‌ره‌كانی ده‌نێ و له‌ناو جه‌ماوه‌ردا به شێوه‌ی گاڵته‌پێكردن باسیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی بیكه‌نه پێكه‌نین و گاڵته‌جاری.
جۆ بایدن لە پەیامێکدا دەڵێت، ناتوانم رێگە بدەم چوار ساڵی تر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بکات کە هۆکاری دروستبوونی ئاژاوەیە لەنێوان سپییە رەگەزپەرستەکان و پێکهاتەکانی تری وڵات. بایدن رای گەیاند، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ لە خولێکی دیکەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەو کاتە کاریگەری سیاسەتی ئیدارەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.