مووچە لە جەژنی نەورۆزدا دابەش دەکرێت

:: PM:01:46:19/03/2020 ‌
بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کە یەکەم و دووەم ڕۆژی جەژنی نەورۆز دەبێت، دابەشكردنی مووچەدەست پێ بکاتەوە.

سەرچاوەیەكی تایبەت بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ڕۆژی شەموو و یەكشەم مووچەی هێزەكانی 70 و 80ـی پێشمەرگە خەرج دەكرێت.

چاوەڕێ دەكەن قەدەغەی هاتوچۆ هەڵبگیرێ، ئەوكاتە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن ‌
لێدوانی ئەو سەرچاوەیە لەكاتێكدایە كە پێشتر د. جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە روونكردنەوەیەكدا دووپاتی كردبووەوە كە پارە لە بانكەكاندا ئامادەیە و چاوەڕێ دەكەن قەدەغەی هاتوچۆ هەڵبگیرێ، ئەوكاتە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن.

 لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دووپات لەوە كرایەوە كە بە میكانیزمێكی گونجاو دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێ.

هەرێمی كوردستان جگە لە داهاتی ناوخۆی بڕە پارەیەكیشی لەلایەن بەغداوە بۆ دابەشكردنی مووچە پێ دەگات، بەڵام ئەو مانگە بەهۆی بڕیاری لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، چەند ڕۆژێكە دابەشكردنی مووچە دوا خراوە تا خۆپارێزی بەرانبەر كۆرۆنا بەردەوام بێ.



وشە - رامیار جەواد