سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باوی په‌رله‌مانی عێراق و فراكسیۆنه‌كانیش به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌رتیل و كڕینی په‌رله‌مانتاران هۆی سه‌ره‌كی ئه‌و دیارده‌یه و فراكسیۆنه بچووكه‌كانیشی كردووه‌ته خۆراكی فراكسیۆنه گه‌وره‌كان كه پاره و بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحیان له پشته.
پیلانه‌كه بریتییه له پێدانی به‌رتیل به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی عێراق و هاوكات جیابوونه‌وه له‌ناو فراكسیۆنه‌كاندا، هاوكێشه و قه‌باره‌ی هێز و فراكسیۆنه‌كانی له‌چاو یه‌كه‌م جاردا گۆڕیوه.
ئه‌و دیارده‌یه وه‌ك په‌رله‌مانتاران باسی ده‌كه‌ن له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه. ئاشكرای ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر بارودۆخ وا بڕوات، په‌سه‌ندكردنی هیچ بڕیار و پڕۆژه‌یاسایه‌ك جێی متمانه‌ی په‌رله‌مان و خه‌ڵكیش نامێنێت.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كه سه‌رقاڵی ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ی بوو له په‌رله‌مانی عێراق و شكستی هێنا، له تویته‌ری خۆی بڵاوی كردبووه‌وه، "زانیاریم به‌ده‌ست گه‌یشتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیتر گه‌نده‌ڵكاران ناتوانن به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر دزیكردن، چونكه وه‌زاره‌ته‌كان له حكوومه‌تی داهاتوودا له‌لایه‌ن وه‌زیری سه‌ربه‌خۆ و ده‌ستپاك به‌ڕێوه ده‌برێن، پیلانێك له ئارادا بوو تا حكوومه‌ته‌كه‌م له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تێنه‌په‌ڕێت".
عه‌لاوی ئاشكرای كردبوو، پیلانه‌كه بریتییه له پێدانی به‌رتیل به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تا ئاماده نه‌بن و رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مان پێك نه‌یه‌ت.
شیروان میرزا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، به"وشه"ـی گوت، "ئه‌و پرسه له كابینه‌ی پێشتریشدا هه‌بوو، ئێسته‌یش فراكسیۆنه گه‌وره‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار ده‌كه‌ن و ده‌یانبه‌نه ڕیزی خۆیانه‌وه، یان ئه‌گه‌ر نه‌شیانگوازنه‌وه، بۆ ده‌نگدانێك یان ئاماده‌بوون یان نه‌بوون له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، به‌رتیلیان پێ ده‌ده‌ن و ئه‌و كاره‌ی ده‌یانه‌وێت پێیان ده‌كه‌ن".
میرزا ئه‌وه‌یشی گوت، "جیابوونه‌وه‌ی فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاریش به‌رده‌وام هه‌یه، تێیدا به‌هۆی بیروڕای جیاواز و هه‌یشه به به‌رتیل فراكسیۆنه‌كه‌ی پێشتری جێ ده‌هێڵێت، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌شبینرێت شیعه‌كان به‌هێزن و پاره‌ی زۆریان له پشته‌وه‌یه، هه‌وڵ بۆ كڕینی په‌رله‌مانتاره سوننه‌كان ده‌ده‌ن و ته‌ماحی گه‌وره ده‌خرێته به‌رده‌میان".
ئه‌و پرسه ته‌نیا له نێوان شیعه و سوننه‌كاندا نییه، به‌ڵكو فراكسیۆنه شیعه‌كان له‌ناو خۆیشیاندا سه‌رقاڵی ڕاكێشانی په‌رله‌مانتارانی یه‌كترن.
له‌م پرسه‌دا فراكسیۆنه بچووكه‌كانی شیعه و فراكسیۆنه سوننه‌كان، قوربانیی به‌رتیلوه‌رگرتنی په‌رله‌مانتارن، یان له پرسێكی دیاریكراودا له هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كه‌یان ده‌رده‌چن بۆ فراكسیۆنێكی تر، یان پشتگیریی له كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی بۆ وه‌رگرتنی پۆستێك یان لادانی ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید په‌رله‌مانتاری عێراق، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ئه‌و دیارده‌یه به درێژایی خوله‌كانی په‌رله‌مانی عێراق هه‌بووه، به‌ڵام تا بارودۆخی عێراق نائاسایی بێت و نائارام بێت، زیاتر ته‌شه ده‌سێنێت و ئێسته‌یش له‌به‌ر زۆر گرفتی عێراق و نائارامیی داوده‌زگاكانی و پێكنه‌هێنانی حكوومه‌تی نوێ، ئه‌و دیارده‌یه له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه.
تا ئێسته ئه‌م دیارده‌یه نه‌بووه‌ته جێی مشتومڕی ڕه‌سمیی په‌رله‌مان و داواكاریی هیچ لایه‌نێك له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام له نێوان فراكسیۆنه‌كاندا تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر بۆ كڕینی په‌رله‌مانتار، هه‌یه.
لوقمان حاكم شاره‌زا له سیاسه‌تی عێراق و نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك بۆ كڕینی ده‌نگ ته‌واو نایاساییه و ئاماژه‌ی خراپ و مه‌ترسیداری هه‌یه. به‌تایبه‌ت وه‌ك حاكم ده‌ڵێ "كه باس له‌وه ده‌كرێت له په‌رله‌مانی عێراق مامه‌ڵه‌ی ده‌نگدانێك یان كڕینی په‌رله‌مانتارێك له ملیۆنێك دۆلار نزیك بووه‌ته‌وه".
"ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره ڕێی پێ نه‌گیرێت، بێمتمانه‌یی گه‌وره له نێوان په‌رله‌مان و خه‌ڵك دروست ده‌كات، هێزی یاسایی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و هێنده‌ی تر عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر و مه‌ترسی ده‌بات" حاكم وای گوت.