دوای نۆ ساڵ له نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان، ئێسته ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی حه‌وته‌م. به‌ختیار كه‌ریم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا، تیشك ده‌خاته سه‌ر كاری حزبه‌كه و كۆنگره‌ی داهاتوو و پێڕه‌و و به‌رنامه‌ی نوێی حزبه‌كه‌یان بۆ كاركردن. هاوكات رای ده‌گه‌یه‌نێت محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود /كاكه حه‌مه/ ده‌كه‌نه‌وه به سكرتێر.
دۆخی ئێسته‌ی حزبی سۆسیالست له‌ڕووی سیاسی و كارگێڕی و رێكخستنه‌وه چۆنه؟
باشین و ده‌مانه‌وێ خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه، له دواین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزب، بڕیارمان دا خۆمان به‌شێوازێكی باش نوێ بكه‌ینه‌وه به‌تایبه‌تی له‌ڕووی رێكخستنه‌كانی حزب، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كارمان كردووه.
كه‌واته ده‌تانه‌وێ كۆنگره ببه‌ستن كه ئه‌م خۆڕێكخستنهوهتان ده‌ست پێ كردووه؟
به‌ڵێ ده‌ستمان به ئاماده‌كاری كردووه بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می حزب، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌ی ئاماده‌كار دروست كراوه و ده‌ستیان به كاره‌كان كردووه، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی سه‌ركردایه‌تی كات و شوێنی به‌ستنی كۆنگره دیاری بكه‌ین، دواین جاریش كه كۆنگره‌مان به‌ست ساڵی 2011 بوو، واته پێش نۆ ساڵ پێش ئێسته.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری پێڕه‌و و پرۆگرامی ئاماده كردووه؟
لیژنه‌كه له حه‌وت كه‌س پێكهاتووه و هه‌مواری پێڕه‌وی ناوخۆی سۆسیالست دیموكراتی كوردستانی كردووه‌ته‌وه و به‌رنامه‌یه‌كی باش و گونجاوی ئاماده كردووه، هاوكات ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی كردووه و پێشكه‌شی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، دواتر ره‌وانه‌ی مه‌ڵبه‌ند و رێكخستنه‌كان ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی خۆیانی له‌سه‌ر بكه‌ن.
حزبی سۆسیالست دوای نۆ ساڵ کۆنگرە دەبەستێت
شێوازی كاركردنی سۆسیالست زۆر كۆنه، هه‌ر به‌و شێوازه به‌رده‌وام ده‌بن یان گۆڕانكاری ده‌كه‌ن؟
به‌دڵنیاییه‌وه شێوازی كار و به‌رنامه و پێڕه‌و و ئه‌دای خۆمان ده‌گۆڕین و له‌و رووه‌وه كاری زۆرباش كراوه، ده‌مانه‌وێ گۆڕانكاری ته‌واو بكه‌ین له كاره‌كانی خۆماندا، هه‌روه‌ها له‌ڕووی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان، كاری ئۆرگان و رێكخستنه‌كان، كۆنگره‌ش ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌یه بۆ گۆڕانكاری، ته‌نیا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین بچینه ناو كۆنگره تا گۆڕانكارییه‌كان بكه‌ین و شێوازی نوێ بده‌ین به خۆمان.
ئه‌و گۆڕانكارییانه چین كه سۆسیالست بۆ داهاتوو ده‌یكات؟
گۆڕانكاری له میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان كراوه، گۆڕانكاری له هه‌یكه‌لی حزب و به‌رنامه و پرۆگرامه‌كان، هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌كانی حزب و ئۆرگانه‌كان ده‌كرێت.
به‌گوته‌ی شاره‌زا و چاودێران، سۆسیالست چه‌ندان ساڵه له‌و به‌رگه ماوه‌ته‌وه و هیچ پێشكه‌وتنێكی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، كاكه حه‌مه وه‌ك سكرتێر و عه‌بدوڵای برای وه‌ك كه‌سی دووه‌می حزب هاتوونه‌ته هه‌ڵبژاردن؟
كاكه حه‌مه له كۆنگره‌دا بووه‌ته سكرتێر و كاك عه‌بدوڵای برایشی هه‌ر له كۆنگره‌دا هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن و دواتر وه‌ك كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌مان، له مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی هه‌رچی هه‌بو4وبێت له كۆنگره رووی داوه و دیاری كراوه، كۆنگره‌ش ده‌سه‌ڵاتی باڵایه، ئه‌و دوو كه‌سه دوو كاره‌كته‌ری به‌هێزی حزبن له رابردوو و بۆ ئێسته و داهاتوویش.
به‌ڵام ئێوه چه‌ندان ساڵه له شوێنی خۆتانن نه بۆ پێشه‌وه نه بۆ دواوه، خاوه‌نی یه‌ك كورسیی په‌رله‌مانن؟
هه‌لومه‌رج و بارودۆخی سیاسی له كوردستان جیاوازه، ئێمه‌یش ده‌مانه‌وێ گۆڕانكاری له‌وه بكه‌ین و به‌ره‌و پێش بچین، بۆیه كاری رێكخستنه‌كه‌مان زۆرباش ده‌كه‌ین به جۆرێك له‌گه‌ڵ واقیعی هه‌رێمی كوردستان بگونجێت.
له كۆنگره‌ی حه‌وت كه له به‌رده‌متاندایه، كاكه حه‌مه و عه‌بدوڵای برای به‌هه‌مان پۆست به‌رده‌وام ده‌بن و دیاری ده‌كرێن؟
ئه‌وه هه‌لومه‌رج و كۆنگره ده‌زانێت، تا نه‌چینه ناو كۆنگره‌وه ناتوانین بڕیار بده‌ین، ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین پێڕه‌وێكی نوێ ئاماده كراوه و زۆر جیاواز له رابردوو.
ئه‌و چه‌ند ساڵه ته‌نگژه‌ی دارایی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، سه‌رچاوه‌ی دارایی سۆسیالست چی بووه، چۆن كادری خۆتان رازی كردووه؟
له دوای بڕینی بودجه‌ی حزبه‌كان، ئێمه‌یش تووشی ته‌نگژه‌كه بووینه‌وه، زۆربه‌ی كاره‌كان به خۆبه‌خشین، ئه‌و چه‌ند ساڵه دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر حزب دروست كردووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كان دابخه‌ین، به هاوكارییه‌كه‌ی كاكه حه‌مه و ئه‌ندام و لایه‌نگری خۆمان به‌رده‌وامین له كاری حزبی خۆمان.
ئه‌ندامانی كۆنگره چۆن دیاری ده‌كرێن؟
ئه‌وانه‌ی دێنه كۆنگره دیاری كراوه كه به چ میكانیزمێك ده‌بێت، پێوه‌ند به رێكخستنه‌كانه‌وه كه ده‌چنه كۆنگره، ئه‌ویش له رێی پرۆسه‌یه‌كه‌وه میكانیزمێك داڕێژراوه‌ته‌وه كه به‌پێی ده‌نگی سنووری مه‌ڵبه‌نده‌كان، به‌پێی ئه‌و ده‌نگانه ئه‌ندام بۆ مه‌ڵبه‌نده‌كان دیاری ده‌كه‌ین.
له‌ناو سۆشیالستدا كه‌سی تر هه‌یه بتوانێ ببێته سكرتێر له شوێنی كاكه حه‌مه؟
ئه‌گه‌ر هه‌شبێت، ئێمه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان و حزبه‌كه كاكه حه‌مه به باش ده‌زانین، ئه‌گه‌ر خۆشی داوا بكات له كۆنگره خۆی ههڵنابژیرێت، ئێمه رێ به‌وه ناده‌ین و داوا ده‌كه‌ین له رێی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی، دووباره ئه‌و ئه‌ركه له ده‌ستی خۆی بێت.
وشه/ دیمانه‌ی هۆشیار عه‌لی