مادۆنا كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری دنیا و ئه‌مه‌ریكایه و له بواری گۆرانیدا زۆرترین رۆشنایی له‌سه‌ره، ئێسته له پاریسه و له كاتی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنادا، خه‌ریكی نوووسینه‌وه‌ی بیرهوهرییهكانیهتی.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵێكی له‌باری ئه‌و هونه‌رمه‌نده بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، مادۆنا له رێی تۆڕی ئینستاگرامه‌وه سێ گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیاندا خه‌ریكی چاپكردنی بیرهوهرییهكانیهتی.
مادۆنا كه ئێسته ته‌مه‌نی له سه‌رووی 60 ساڵه، جیاله‌وه‌ی له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا خه‌ریكی چاپكردنه، هاوكات قسه بۆ هه‌وادارانی ده‌كات و ده‌ڵێ كه ئێسته له پاریس له‌كاتی خۆپارێزیدایه له ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیه به ده‌رفه‌تی زانیوه ئه‌و ماوه‌یه بیره‌وه‌رییه‌كانی بنووسێته‌وه.
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كان، ئه‌و ئامێره چاپكردنهی كه مادۆنا بیره‌وه‌رییه‌كانی پێ چاپ ده‌كات، ئامێرێكی زۆر كۆنی چاپكردنه و ناوی "كۆرۆنا"یه. بۆیه گرته ڤیدۆییهكانیش به ره‌ش و سپیی تۆمار كردووه و بڵاوی كردوونه‌ته‌وه.
دواتریش مادۆنا له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌ڵێ، له‌م ته‌نگژه‌یه‌ی ئێسته پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بین، دواتر به هێزێكی زیاتره‌وه لێی ده‌رده‌چین. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ هه‌موو به گه‌شبینییه‌وه له داهاتوو بڕوانین.
مادۆنا كه له ساڵی 1958 له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه
مادۆنا كه له ساڵی 1958 له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، وه‌ك سه‌ره‌تا به نمایشكردنی جلوبه‌رگ ناسرایه‌وه، دواتر ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه و تا ئێسته جیا له ئه‌لبوومه‌كانی، ده‌یان گۆرانیی سینگڵی بڵاو كردووه‌ته‌وه. هاوكات خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تییه له بواری موزیك و گۆرانی.