لە هەولێر هەواڵێكی خۆش ڕاگەیەنرا

:: AM:10:48:22/03/2020 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی كەرەنتینە بگەڕێنەوە ماڵەكانیان و پزیشكێكیش هۆشداری دەدات.

ئەمڕۆ یەكشەم 22ـی ئادار، بڕیارە 38 كەس لە كەرەنتینەوە رەوانەی ماڵ بكرێنەوە، ماوەی 14 رۆژ لە كەرەنتینە خرابوونە ژێر چاودێرییەوە.

دڵشاد حازم پزیشكی هەناسە و سییەكان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، جێی دڵخۆشییە تا ئێستە ڕێژەی تووشبوون لە هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی دنیا لە كەمترینە، ئەوەیش بەهۆی هەوڵەكانی حكوومەتە.

ڕێژەی تووشبوون لە هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی دنیا لە كەمترینە
ئەو پزیشكە گوتی، ئەو كەسانەی لە كەرەنتینە دەگەڕێنەوە ماڵەوە، پێویستە بۆ ماوەی مانگێك هەموو پێداویستییەكانی ناخواردن و بەركەوتنی لەگەڵ كەسوكاری، جیا بكرێتەوە تا دڵنیایی بێت بۆ كەسوكارەكەی.

باسی لەوەش كرد، هاووڵاتییان دەبێت هۆشیار بن و نابێتە سەردانی ئەو كەسانە بكەن كە لە كەرەنتینە دەگەڕێنەوە ماڵەكانیان، چونكە مەترسیدارە.

لە هەرێمی كوردستان تا ئێستە 54 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و كەسێك گیانی لە دەست داوە، 13 كەسیش بە تەواوەتی چاك بوونەتەوە.

بەهۆی ئەو ڕێكارانەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرتوویەتەبەر، تا ئێستە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی نزم ماوەتەوە



وشە - رامیار جەواد