له‌م قۆناغه‌دا زۆرترین هه‌واڵ و راپۆرته میدیاكانی دنیا له‌باره‌ی كۆرۆنا و ڤایرۆسه‌كه‌یه‌تی، رۆژنامه‌ی "ئه‌لئه‌هرام"ی میسریش له هه‌واڵێك و له‌ڕێی پزیشكێكی پسپۆڕ له توانای به‌رگریی له‌شی مرۆڤ، چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك ئاراسته‌ی خه‌ڵك ده‌كات تا له ڤایرۆسی كۆرۆنا دوور بكه‌ونه‌وه كه ئه‌ویش له‌ڕێی توانای به‌رگریی له‌شی مرۆڤه‌وه ده‌بێت.
دكتۆر ئوسامه عه‌بدوله‌تیف كه پزیشكی هه‌سته‌وه‌ری و نه‌خۆشییه‌كانی به‌رگریی له‌شه له میسر، چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك ئاراسته‌ی خه‌ڵك ده‌كات كه پێوه‌سته به به‌رگریی له‌شی مرۆڤ تا له ڤایرۆسی كۆرۆنا بێنه پاراستن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه به‌ئاسان نه‌چێته له‌شی مرۆڤه‌وه، پێویسته رۆژانه سه‌وزه و میوه‌ی تازه بخورێ و مرۆڤ زیاتر بایه‌خ به خواردنی دوور له چه‌وری بدات. به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان هه‌ڵكشاوه یان پێشتر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك دڵ و هه‌ناسه‌ته‌نگی و شه‌كره و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن بوون.
ئه‌و پزیشكه ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كات كه زۆر پێویسته رۆژانه وه‌رزش بكه‌ن تا به‌رگریی له‌شیان به‌هێز بێت، ئه‌ویش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سووڕانه‌وه‌ی خوێن له له‌شدا چالاكتر بێت.
له‌وه‌ش زیاتر پزیشكه‌كه ده‌ڵێ، گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریی له‌ش توانایه‌كی باشی هه‌بێت، ده‌بێ له جگه‌ره‌كێشان دوور بكه‌ونه‌وه كه ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی سییه‌كان و به‌رگریی له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه.
گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریی له‌ش توانایه‌كی باشی هه‌بێت، ده‌بێ له جگه‌ره‌كێشان دوور بكه‌ونه‌وه
دواتریش ئه‌و پزیشكه ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كات به‌وه‌ی كه ئه‌م ماوه‌یه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند پێیان ده‌كرێ به‌لای كه‌مه‌وه له 24 سه‌عاتدا هه‌شت سه‌عات بخه‌ون، جیاله‌وه‌ی بایه‌خێكی زۆرتر به خاوێنی جه‌سته و جلوبه‌رگی خۆیان بده‌ن تا به‌رگریی له‌شیان به‌هێزتر بێت.
ڤایرۆسی كۆرۆنا به فراوانی دنیای گرتووه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ته‌واوی دنیادا تووش بوون، بریتییه له سه‌رووی 308 هه‌زار كه‌س كه زیاتر له 13 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و نزیكه‌ی 96 هه‌زار كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.