ره‌بیع زێبارى كه توێژه‌رێكى گه‌نجه له ئاكرێ، توێژینه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر مێژووى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى له باشوورى كوردستان كردووه و به پیتى لاتینى له دوو توێى كتێبێك بڵاوى كرده‌وه.
" له باشوورى كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى" ناونیشانى كتێبێكى نوێیه كه له‌لایه‌ن ره‌بیع زێبارییه‌وه نووسراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى به "وشه" دراوه، ئه‌و كتێبه به شێوه‌زارى كرمانجى و به پیتى لاتینى نووسراوه، له خانه‌ى "سێتاڤ" له وانى باكورى كوردستان چاپ كراوه.
كتێبه‌كه ده‌خوازێ ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى باشوور به پارچه‌كانى تر‌ى كوردستان بناسێنێ
كتێبه‌كه باس له مێژووى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى ده‌كات له باشوورى كوردستان، سه‌ره‌تا به‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه كێ بووه یه‌كه‌م جار كارى له‌سه‌ر ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى كردووه و دواتریش قۆناغه‌كانى تر‌ى ئه‌م بواره رۆشنبیرییه دیارى ده‌كات.
ره‌بیع زێبارى له‌و كتێبه ئامانجییه‌تى هه‌وڵه‌كانى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى كوردى له باشوورى كوردستان به پارچه‌كانى تر بناسێنێ، به هۆى ئه‌وه‌ى كتێبه‌كه‌یش به پیتى لاتینى چاپ كراوه، پێیوایه ده‌توانێ له‌م ئامانجه‌ى سه‌ركه‌وتوو بێت.
ره‌بیع له ساڵى 1991 له‌دایكبووه ، به‌شى زمانى كوردى له كۆلیژى ئاداب خوێندووه و دواتر له زانكۆى وان خوێندوویه‌تى. ئه‌و جیا له‌م كتێبه چه‌ندان وتارى ئه‌ده‌بى له رۆژنامه‌كانى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه.