خانمه ئه‌كته‌ری سلێمانی شایی ڕه‌زا، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی له ماڵه‌وه كاتی زیاتری بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی ته‌رخان كردووه.
شایی ڕه‌زا مامۆستای ھونه‌ره و خوێندكاریشه و كارێكی نوێی ئه‌نجامداوه كه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا نمایش ده‌كرێت و ئێسته ھه‌موو كاره‌كانی وه‌ستاندووه بۆ خۆپارێزی له ماڵه‌وه ده‌مێنێته‌وه و چه‌ندان كاری جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌دات.
كاتم زیاتره و خۆم به فێربوونی زمانه بیانییه‌كانه‌وه سه‌رقاڵ كردووه
ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده پێشتر سه‌رقاڵی ده‌وامكردن بووه و له دوو جێگا كاری ده‌كرد، بۆیه كاتی كه‌م بووه بۆ پشوودان، ئێسته كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له كوردستان راگه‌یه‌نراوه و داوا ده‌كرێ خه‌ڵك بۆ خۆپارێزی له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه، شایی ڕۆژانه سه‌یری دوو فیلم ده‌كات كه فیلمه‌كانی خۆی له بابه‌تی جۆراوجۆردا ده‌بینێت و ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ھاوڕێكانیدا بیر‌و ڕایان سه‌باره‌ت به فیلمه‌كان ده‌گۆڕنه‌وه و پێشنیازی سه‌یركردنی فیلمه تایبه‌ته‌كان بۆ یه‌كتر ده‌كه‌ن.
شایی بۆ "وشه" ده‌ڵێت " كاتم زیاتره و خۆم به فێربوونی زمانه بیانییه‌كانه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، وه‌ك زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی، نامه‌وێت ئه‌م كاته زۆره‌م به فیڕۆ بچێت به شتی بێ سووده‌وه".
ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده ڕۆژانه كتێبه جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك ڕۆمان و بابه‌ته سایكۆلۆژیه‌كان و بابه‌ته ھاندانه‌كان ده‌خوێنێته‌وه و له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتوچۆ به ھۆی ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه چه‌ندان كتێبی.
سلێمانی/ لۆڤه محه‌مه‌د