له كاتێكدا زۆرینه‌ی خه‌ڵك له دنیادا خه‌ریكی خۆپارێزین له ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه‌چی پیاوێكی ته‌مه‌ن 100 ساڵه‌ی به‌ریتانیایی، بڕیار ده‌دا له‌و قۆناغه‌دا زه‌ماوه‌ند ساز بكات. پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
یافار عه‌باس كه پیره‌پیاوێكی به‌ریتانیاییه و هاوكات رۆژنامه‌نووسه، له‌كاتێكدا خه‌ڵكێكی زۆر له ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆیان له ماڵه‌كه‌یاندا هێشتووه‌ته‌وه، كه‌چی یافاری رۆژنامه‌نووس به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه، خۆی بۆ ژنهێنان ئاماده كرد و له له‌نده‌ن زه‌ماوه‌ندی ساز كرد.
یافار بۆ رۆژنامه‌ی "داون" قسه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی، من و ده‌زگیرانه‌كه‌م كه نوور زوهێری چالاكی مه‌ده‌نیی هیندییه، بڕیار بوو له رۆژی 27ی ئه‌م مانگه (ئادار) زه‌ماوه‌ند ساز بكه‌ین، به‌ڵام له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌ك حكوومه‌ت بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ ده‌ربكات، ناچار بووین كاته‌كه‌مان هێنایه پێشه‌وه و زه‌ماوه‌ندمان ساز كرد.
ناچار بووین كاته‌كه‌مان هێنایه پێشه‌وه و زه‌ماوه‌ندمان ساز كرد.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه حكوومه‌تی به‌ریتانیا ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 60 ساڵه، له ماڵ نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و خۆیان له‌و ڤایرۆسی كۆرۆنایه بپارێزن، كه‌چی یافاری 100 ساڵه له‌وكاته‌دا زه‌ماوه‌ند ساز ده‌كات.
یافار له‌گه‌ڵ بووكه‌كه‌ی كه بۆ رۆژنامه‌كه قسه‌ی كردووه، گوتوویه‌تی ئه‌وه‌ی وایكرد له‌م كاته‌دا كه دۆخی خه‌ڵك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه خراپه و منیش ژن بهێنم، هۆیه‌كه‌ی ته‌نیا خۆشه‌ویستییه، بۆیه ئێوه ته‌ماشای ته‌مه‌ن مه‌كه‌ن، چونكه ئێمه بیر له ته‌مه‌ن ناكه‌ینه‌وه و گرنگتر ئه‌وه‌یه دڵخۆشین.