مریا‌م كلینیك نمایشكاری جلوبه‌رگی لبنانی، ڤیدیۆیه‌كی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه كه ته‌واو ڕووته.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه جامێك خواردنه‌وه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌یه‌ك و له‌سه‌ر پاپۆڕێك سه‌ما ده‌كات، له‌سه‌ریشی نووسیویه‌تی: "ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی تر نا‌وێرن بیكه‌ن".
میریام كلینیك نمایشكاری جلوبه‌رگ و گۆرانیبێژی لبنانی ته‌مه‌ن 45 ساڵ، جگه له‌وه‌ی گۆرانیش ده‌ڵێ، چالاكوانێكی بواری مافی ئاژه‌ڵه و هه‌میشه له ماڵه‌كه‌یدا یه‌كێك له ئاژه‌ڵه نڕنده‌كانی هه‌یه، به جلوبه‌رگه وروژێنه‌ره‌كانی ناسراوه، له هه‌مان كاتدا خۆی ده‌ڵێ: من گرنگی به سێكس ناده‌م، ته‌نیا ده‌مه‌وێ هه‌وه‌سی پیاوی برسی بجووڵێنم كه ئاژه‌ڵ زۆر جوانتر ئه‌و بواره مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ئاشكراشی ده‌كات كه چه‌ندان ملیۆن دۆلاری له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی كه‌نداوه‌وه بۆ ڕابواردنی چه‌ند شه‌وێك خراوه‌ته به‌رده‌م.
كلینیك ڤیدیۆكه‌ی سڕییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری بۆ چوو، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له كلیپێكی نوێی كه له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێكی لبنانی پێكه‌وه گوتوویانه.
بڕیاریشه كلیپه‌كه به دوو شێوه بڵاو بكاته‌وه، شێوه‌یه‌كیان له‌و دیمه‌نه ڕووتانه به‌دووری ده‌گرێ و شێوه‌كه‌ی تر به ته‌واوی بڵاوی ده‌كاته‌وه.