به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاگه‌دارییه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌ران بڵاو ده‌كاته‌وه تا له‌كاتی وه‌رگرتنی مووچه پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی ئادار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌ك رای گه‌یاندووه، فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان ده‌توانن سه‌ردانی به‌شی ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر بكه‌ن له ڕێككه‌وتی 3/24 تا 2020/3/28 سه‌عات 10 تا یه‌كی نیوه‌ڕۆ كراوه‌یه.
هه‌رفه‌رمانبه‌رێك كاتی هاتنی بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان ده‌بێت ڕێنوێنییه‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبه‌جێ بكه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌ڵێت، هه‌رفه‌رمانبه‌رێك كاتی هاتنی بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان ده‌بێت ڕێنوێنییه‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت منداڵ له‌گه‌ڵ خۆتان بهێنیت.
ئه‌و ئاگەدارییه له كاتێكدایه كه دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و بڕیاره سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێ.