ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا رۆژ به رۆژ زیاتر له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و هه‌ر ئێسته ژماره‌كه گه‌یشته نزیكه‌ی 340 هه‌زار كه‌س.
به‌گوێره‌ی
worldometers له‌و ژماره‌یه 14 هه‌زار و 73 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 99 هه‌زار كه‌سی تریش چاك بوونه‌ته‌وه. ئیتالیا به‌راورد به وڵاتانی تری دنیا له دۆخێكی زۆر ناله‌باردایه و رێژه‌ی مردن تێیدا به‌رزه.
به‌راورد به 24 سه‌عاتی رابردوو، 40 هه‌زار كه‌س به ژماره‌ی تووشبووان زیادی كردووه و هه‌زار و 700 كه‌سی تریش له تووشبووان گیانیان له ده‌ست داوه. به گشتی كۆی كه‌یسه چالاكه‌كان یان ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ره و چاره‌نووسیان به مردن یان چاكبوونه‌وه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، ده‌گاته سه‌رووی 225 هه‌زار كه‌س.
كۆی ژماره‌ی تووشبووانی له ئیتالیا گه‌یشتووه‌ته 59 هه‌زار كه‌س و له دوێنێوه پێنج هه‌زار كه‌سی تر له‌م وڵاته تووشی كۆرۆنا بوون، ژماره‌ی مردنه‌كانیش بۆ پێنج هه‌زار و 476 حاڵه‌ت هه‌ڵكشاوه و به‌راورد به دوێنێ نزیكه‌ی 700 كه‌سی تر گیانیان له ده‌ست داوه و سه‌رووی حه‌وت هه‌زار كه‌سی تر چاك بوونه‌ته‌وه و به‌راورد به دوێنێ ژماره‌ی چاكبووه‌كان هه‌زار كه‌س زیادی كردووه.
رێژه‌كه له ئه‌مه‌ریكاش به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و له ژماره‌ی تووشبووان له دوای ئیتالیا دێت كه كۆی ژماره‌ی تووشبووانی گه‌یشتووه‌ته 34 هه‌زار و 901 كه‌س و ژماره‌كه هه‌شت هه‌زار حاڵه‌تی تر زیادی كردووه. له‌و وڵاته 457 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و له دوێنێوه نزیكه‌ی 100 كه‌سی تر مردوون.
چین كه زۆرترین ژماره‌ی تووشبووی به ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆمار كرد، نزیكه‌ی دوو هه‌فته ده‌بێت دۆخه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه و رۆژانه چه‌ند حاڵه‌تێك زیاد ده‌كات و ژماره‌ی حاڵهكهكانی مردنیش زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه. له چین 81 هه‌زار و 93حاڵه‌تی هه‌بوو كه له‌و ژماره‌یه سه‌رووی 72 هه‌زار و 700 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و سێ هه‌زار و 270 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه. له دوێنێوه له چین نۆ كه‌س مردوون، كه‌چی 700 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.
ئیسپانیا به 28 هه‌زار و 700 كه‌س، ئه‌ڵمانیا به 24 هه‌زار و 870 كه‌س و ئێرانیش به 21 هه‌زار و 638 كه‌س له پله‌كانی دواتر دێن. له دوێنێوه له ئه‌ڵمانیا 29 كه‌سی تر مردوون و رێژه‌ی مردن له‌م وڵاته به‌راورد به وڵاتانی تر زۆر كه‌متره.
له ئیسپانیا هه‌زار و 772 كه‌س له ئه‌ڵمانیا 94 كه‌س و له ئێرانیش هه‌زار و 685 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه مردوون.
له عێراق ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته 233 كه‌س
له عێراق ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته 233 كه‌س كه له‌و ژماره‌یه 20 كه‌س مردوون و 57 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه. یه‌ك حاڵه‌تی مردن له كوردستان تۆمار كراوه.