ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا رۆژ به رۆژ زیاتر له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و هه‌ر ئێسته ژماره‌كه گه‌یشته 382 هه‌زار كه‌س. له 24 سه‌عاتی رابردوودا دوو هه‌زار و 500 كه‌سی تر به كۆرۆنا مردوون كه پێشتر ئه‌و ژماره زۆره له یه‌ك رۆژدا تۆمار نه‌كراوه.
به‌گوێره‌ی
worldometers له‌و ژماره‌یه 16 هه‌زار و 558 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 102 هه‌زار و 430 كه‌سی تریش چاك بوونه‌ته‌وه. به‌راورد به دوێنێ به‌یانی سێ هه‌زار و 500 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه رێژه‌ی مردن و تووشبووان رۆژ به رۆژ زیاتر هه‌ڵده‌كشێت، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر رۆژانه كه‌متر له 300 كه‌س ده‌مردن. هه‌فته‌یه‌ك بوو رۆژانه سه‌رووی هه‌زار كه‌س ده‌مرد. دوێنێ دووشه‌م به‌راورد به پێرێ هه‌زار و 700 كه‌سی تر مردن، كه‌چی ئه‌مڕۆ به‌راورد به دوێنێ دوو هه‌زار و 500 كه‌سی تر به ژماره‌ی مردووان زیادی كردووه كه ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن بۆ زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی به وڵاتانی دنیادا و وه‌رگرتنی قوربانیی زیاتر له دانیشتووانی گۆی زه‌وی.
به‌گشتی كۆی كه‌یسه چالاكه‌كان یان ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ره و چاره‌نووسیان به مردن یان چاكبوونه‌وه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، ده‌گاته سه‌رووی 263 هه‌زار كه‌س.
كۆی ژماره‌ی تووشبووانی له ئیتالیا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 64 هه‌زار كه‌س، ژماره‌ی مردنه‌كانیش بۆ شه‌ش هه‌زار و 77 حاڵه‌ت هه‌ڵكشاوه و به‌راورد به دوێنێ نزیكه‌ی 600 كه‌سی تر گیانیان له ده‌ست داوه
رێژه‌كه له ئه‌مه‌ریكاش به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و له ژماره‌ی تووشبووان له دوای ئیتالیا دێت كه كۆی ژماره‌ی تووشبووانی گه‌یشتووه‌ته 46 هه‌زار و 145 كه‌س و ژماره‌كه 12 هه‌زار حاڵه‌تی تر زیادی كردووه. له‌و وڵاته 582 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و له دوێنێوه نزیكه‌ی 125 كه‌سی تر مردوون.
له دوێنێوه له چین حه‌وت كه‌س مردوون كه‌چی هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.
چین كه زۆرترین ژماره‌ی تووشبووی به ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆمار كردووه، رۆژانه چه‌ند حاڵه‌تێك زیاد ده‌كات و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردنیش زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه. له چین 81 هه‌زار و 171 حاڵه‌تی هه‌بوو كه له‌و ژماره‌یه سه‌رووی 73 هه‌زار و 179 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و سێ هه‌زار و 277 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه. له دوێنێوه له چین حه‌وت كه‌س مردوون كه‌چی هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.
ئیسپانیا به 35 هه‌زار و 136 كه‌س، ئه‌ڵمانیا به دوو هه‌زار و 311 كه‌س و ئێرانیش به 23 هه‌زار و 49 كه‌س له پله‌كانی دواتر دێن. له ئه‌ڵمانیا 123 كه‌س له ئیسپانیا دوو و 772 كه‌س و له ئێرانیش هه‌زار و 812 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه مردوون.
له عێراقدا ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته 266 كه‌س كه له‌و ژماره‌یه 24 كه‌س مردوون و 62 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه. دوو حاڵه‌تی مردن له كوردستان تۆمار كراوه.