مانۆ دیبانگۆ ژه‌نیاری به‌ناوبانگی ساكسیفۆن دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پاریس گیانی له ده‌ست دا.
به پاشای موزیكی جاز ناوبانگی ده‌ركردووه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ی ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی
بی بی سی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مانۆ دیبانگۆ ژه‌نیاری ساكسیفۆن و پاشای موزیكی جاز، به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ست دا.
مانۆ ته‌مه‌نی 86 ساڵ بوو و هه‌فته‌ی پێشوو له پاریس پشكنینی كۆرۆنای بۆ كرا و ده‌ركه‌وت تووشی ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه بووه، ئه‌مڕۆ به‌هۆی پیری و به‌رگه نه‌گرتنی له به‌رانبه‌ر ڤایرۆسه‌كه، گیانی له ده‌ست دا.
مانۆ دیبانگۆ به ره‌گه‌ز كامیرۆنییه و به پاشای موزیكی جار و باشترین ژه‌نیاری ئامێری ساكسیفۆن ناوبانگی ده‌ركردووه و ساڵی 1934 له شاری بوگاتای كۆڵۆمبیا له دایك بووه.
دیبانگۆ یه‌كه‌م كاسێتی خۆی له ساڵی 1972 به‌ناوی سول ماكوسكا تۆمار كرد و به‌هۆی ئه‌و كاسێتهوه ناوبانگی له‌سه‌ر ئاستی دنیا په‌یدا كرد.
مانۆ جیا له ژه‌نیاری، كاری ئاوازدانانی بۆ كۆمه‌ڵێك گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی دنیا كردووه كه مایكڵ جاكسن یه‌ك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یه له‌لایه‌ن دیبانگۆوه ئاوازی بۆ دانراوه.