دوایین ئاماری تووشبووان بە ڤایرۆرسی كۆرۆنا

:: PM:06:57:24/03/2020 ‌

تا ئێستە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری دنیا روو لە هەڵكشانە و بە پێی دوایین ئامارە ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 398792 تووشبوو و 17259 حاڵەتی مردن و 103748 چاكبوونەوە هەیە، لەوكاتەی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان و هاوشانی بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی بەردەوامە.
جەنگی دنیا دژ بە كۆرۆنا بەردەوامە
چین كە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەیە، ئەمڕۆ سێشەم حەوت حاڵەتی مردن و 78 تووشبوونی نوێی تۆمار كردووە و زۆرینەی ئەوانەیش كەسانی گەڕاوەن لە دەرەوە بۆ ناو چین، بە پێی وەزارەتی تەندروستی چین ئەو تووشبووانە لە ووهان بوونە، لەوكاتەی ئاماری تووشبوون لەو وڵاتە 80 هەزار تووشبوو و 3277 مردنی تێپەڕاندووە.

سعوودیە 205 حاڵەتی نوێی تووشبوونی تۆمار كرد لە بەرانبەر تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی مردن، لە ئەوروپا ژمارەی تووشبووان 200 هەزاری تێپەڕاندووە و لە عێراق 50 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كرا و بەوەیش كۆی تووشبوون گەیشتە 316 حاڵەت، پێنتاگۆن 41 حاڵەتی نوێی تووشبوون لە ریزی سوپای ئەمەریكا تۆمار دەكات و بەوەیش ژمارەیان دەگاتە 174 حاڵەت. 

ئیسپانیا 514 حاڵەتی نوێی مردنی تۆمار كرد و ژمارەی تووشبووانیش لە 40 هەزار كەس نزیك بووەتەوە، لە عومان 18 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كرا، وەزارەتی تەندروستیی ئێران كۆی ژمارەی مردووانی بە 1934 حاڵەت راگەیاند و تووشبوانیش 24811 حاڵەتە و لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو 122 كەس مردوون. 

لە ئەڵمانیا ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 27436 حاڵەت و مردنیش 114 حاڵەت، ئیسرائیل تووشبووان گەیشتووەتە 1656 و لەوانە 31 دۆخیان مەترسیدارە. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل