وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا نرخ لە تەواوی نەخۆشخانەكان 25% دابەزێنرێ و دۆخی خەڵك لەبەرچاو بگیرێ.
هەر نەخۆشخانەیەك پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت رێككاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتە بەر
ئەمڕۆ سێشەم 24ی ئادار، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا بریاری دا لە هەموو نەخۆشخانە تایبەتەكان 25%ی نرخ لە گشت بەشەكان دابەزێنرێت بۆ زیاتر هاوكاری نەخۆشەكان لەو بارودۆخەدا.
لە نووسراوەكەدا دووپات كراوەتەوە كە هەر نەخۆشخانەیەك پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت رێككاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتە بەر.
ئەو بریارەی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە كە پێشتر خەڵكی كوردستان بەرانبەر گرانی لە نەخۆشخانە تایبەتەكان نیگەرانیان دەردەبڕی و داوای كەمكردنەوەی نرخەكانیان دەكرد.