هه‌واڵ و ڕاپۆرت و زانیاری له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 2020 به چڕی له میدیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا بڵاوبوونه‌ته‌وه و به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه بڕیاره كۆمپانیای ئه‌پڵ ئایفۆنی 2020 به قه‌باره‌یه‌كی جیاواز و پێشكه‌وتنی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌وه بخاته بازاڕه‌وه.
مینگ چی كو شرۆڤه‌كانی كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆجی له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه ئایفۆنی 2020 زۆر گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێ، به تایبه‌ت له كوالێتی شاشه‌كه‌ی كه جیا له‌وه‌ی قه‌باره‌ی 6.7 بۆسه ده‌بێت، هاوكات كوالێتی پێشانادنی زۆر به‌هێزتر ده‌بێ به به‌راورد به ڤێرژنه‌كانی تری ئایفۆن.
ئایفۆنی ئه‌مساڵ شاشه‌ی گه‌وره‌تر و كوالێتی به‌هێزتر و كامێڕاكه‌ی زۆر پێشكه‌وتوو ده‌بێت
ئه‌م ڤێرژنه‌ی
ئه‌پڵ كه ئایفۆن 12 ده‌بێت، سیسته‌می وێنه و پێشاندانی به‌شیوه‌یه‌كی میكانیكی و هارمۆنی و زۆر جیاواز ده‌بێت، كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌و بڕوایه‌دایه كه له‌و ڕووه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی زۆر گونجاو نین، بۆیه زۆر گرنگی به كوالێتی خستنه‌ڕوو و پێشاندان له شاشه‌ی ئایفۆنی نوێ ده‌دات و شاشه‌كه‌یشی به به‌راورد به ئایفۆنه‌كانی تر قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌تره و هاوشێوه‌ی قه‌باره‌ی ئایفۆن 11 پرۆ ماكس ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش توانای كامێراكه‌ی زۆر پێشكه‌وتووتر ده‌بێت و به ته‌واوی داهێنان و نوێكاری تێدا ده‌كرێ، بۆیه پێویسته هه‌وادارانی ئایفۆن چاوه‌ڕوانی ڤێرژنێكی ته‌واو جیاواز و پڕ له تایبه‌تمه‌ندی سه‌رسوڕهێنه‌ر و نوێ بن.