ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێێدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه قه‌ده‌غه‌ی سه‌رتاسه‌ری هاتوچۆ له‌لایه‌نی خه‌ڵكی سنووری پارێزگای هه‌ولێره‌وه پابه‌ندبوونی زۆری به‌خۆیه‌وه بینییوه و سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه كارگێڕییه‌كان و هێزه‌كانی ته‌ناهی و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و لقی هه‌ولێری مانگی سووری عێراقیش ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، شه‌وی 24 له‌سه‌ر 25 به سه‌رپه‌رشتی فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر ژووری ئۆپراسیۆنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه سوپاسی زۆری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرا، به‌هۆی پابه‌ندبوونی زۆرباشیان به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری به ئۆتۆمبێل و پیاده.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه، كه سوپای هێزه‌كانی ته‌ناهی ناوخۆ و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، كه به شه‌ونخونی و ئێشكگریی به‌رده‌وامیان به شه‌و و ڕۆژ هه‌موو توانای خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، له پێناوی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان پارێزراو بن، جیا له‌وه‌یش سوپاسی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێكان و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و ته‌واوی تیمه‌كانی ته‌ندروستی و هه‌موو ئه‌وانه‌یش ده‌كه‌ین كه ماندوونه‌ناس و دڵسۆزانه به كاره‌كانی خۆیان هه‌ستان له پێناوی پاراستن و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان.
داوا له هاووڵاتییان ده‌كرێ پابه‌ند بن و ئه‌و چه‌ند ڕۆژه له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، سوپاسی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و لقی هه‌ولێری مانگی سووری عێراقی و ته‌واوی خێرخوازانی پارێزگاكه‌مان ده‌كه‌ین، كه له‌و ماوه‌یه به‌هۆی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی هاتووه‌ته پێشه‌وه، به ئه‌ركی مرۆیی و نیشتمانیی خۆیان هه‌ستاون و كۆمه‌ك و هاوكاریی و خواردنیان گه‌یاندووه‌ته ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژار.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، هاووڵاتییان و هاوشارییانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌وڵه‌كانمان بۆ خۆپاریزی و پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستییان به‌رده‌وام ده‌بێ، داواكارین هاووڵاتییان پابه‌ندی بڕیار و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و ئه‌و چه‌نده ڕۆژه به‌رگه بگرن و خۆیان بپارێزن له كۆبوونه‌وه و قه‌ره‌بالغی و له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.