سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته‌یه ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه، به‌ڵام هاوكات ڕێژه‌ی چاكبووه‌وانیش به به‌راورد به شوێنه‌كانی تر ئاستێكی به‌رزی تۆمار كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئێسته له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه 32 هه‌زار و 991 كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌و ڕێژه‌یه‌یش سێ هه‌زار و 290 كه‌س چاره‌سه‌ربوون و له ڤایرۆسه‌كه ڕزگاریان بووه، له كۆی نزیكه‌ی 33 هه‌زار تووشبوو ته‌نیا 159 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌م داتایانه‌ی ئه‌ڵمانیا له كاتێكدایه كه له ئیتاڵیا و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا ڕێژه‌ی مردووان و تووشبووان به به‌رده‌وامی ڕووی له زیادبوونه، هاوكات له وڵاتانی تری ئه‌وروپایش حاڵه‌تی ڤایرۆسه‌كه تۆمار كراوه، پێشتریش ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد، كه ئه‌وروپا ببێته مۆڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئه‌ڵمانیا ڕوو ده‌دات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تووشبووان به به‌رده‌وامی ڕوویان له به‌رزبوونه‌وه‌یه، به‌ڵام كه‌می حاڵه‌ته‌كانی مردن، بووه‌ته جێی باس و تا ئێسته‌یش هۆكاره‌كه‌ی نازانرێت.
ڕێژه‌ی مردووان ڕوو له‌كه‌مبوون و چاكبوونه‌وه ڕوو له زیادبوونه بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نرێت
پێشتر كۆمپانیای كیورڤاكی ئه‌ڵمانی بڵاوی كرده‌وه كه به‌ره به ڤاكسینێك ده‌ده‌ن، كه ده‌توانێ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو ببات، تا ئێسته‌یش هیچ میدیایه‌كی ئه‌و وڵاته و جیهانیش بڵاویان نه‌كردووه‌ته‌وه، كه هۆی چییه مردن به كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا به به‌راورد به سه‌رجه‌م وڵاتانی تر كه‌متره و ڕێژه‌ی چاكبووه‌وانیش به ته‌واوی رووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
دوای ته‌شه‌نه‌كردنی ڕێژه‌ی تووشبووان، حكوومه‌تی فیدرالی ئه‌ڵمانیا چه‌ندان ڕێوشوێنی گرته‌به‌ر، له‌وانه داخستنی سه‌رجه‌م قوتابخانه و زانكۆ و دایه‌نگه‌كان، ئێسته ته‌نیا ماركێته‌كان به ڕووی خه‌ڵك كراوه‌ن، هه‌رچه‌نده قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیش له‌و وڵاته ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، خه‌ڵكی به ئاسایی ده‌توانن بڕۆنه ده‌ره‌وه و هاتوچۆ بكه‌ن، به‌ڵام به‌شێك له میدیاكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه كۆرۆنا ناتوانێ هاوشێوه‌ی چین و ئیتاڵیا گورز له ئه‌ڵمانیا بوه‌شێنن و ده‌ڵێن، ئێمه پابه‌ندی خۆپارێزی ده‌بین.
ئێسته له
ئه‌ڵمانیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژیان ئاساییه، به‌ڵام خه‌ڵكی كاتێك له شه‌قامه‌كانیش ده‌ڕۆن مه‌ودای مه‌تر و نیوێك له نێوان خۆیان ده‌هێڵنه‌وه، بۆ چوونه سه‌ركار و پزیشك و ماركێت و شتی زۆر پێویستیش نه‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت پۆلیس و هێز بڵاو بكاته‌وه، خه‌ڵكی خۆیان به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و له ماڵه‌كانیان ده‌مێننه‌وه.