كارۆلین كیتچهر نووسه‌ر و توێژه‌ری بواری پێوه‌ندی جووتبوون و ژیانی هاوسه‌ری بابه‌تێكی له ڕۆژنامه‌ی زه لیلی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه وه‌ك پاشكۆیه‌كی "واشنتن پۆست" تایبه‌ت به‌و بواره ماوه ماوه بڵاو ده‌كرێته‌وه، تێیدا به وردی تیشك ده‌خاته سه‌ر هۆكاره‌كانی پاشه‌كشه‌ی ژنان له جووتبوون و هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات له هه‌ر چوار ژنی سه‌ر گۆی زه‌وی سێیان تووشی ئازاری جووتبوون ده‌بن و به‌وهۆیه‌وه لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه، به‌ڵام ئه‌م توێژه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یش دا چاره‌سه‌ر و هۆكاره‌كانی ئه‌و گرفته‌ی خستووه‌ته ڕوو.
خاتوو كارۆلین سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه‌ی به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌زموونی جوان هیوز ده‌ست پێكردووه و نووسیویه‌تی، كاتێك جوان بۆ یه‌كه‌مجار به هاوسه‌ره‌كه‌ی گوت كه جووتبوون بۆ ئه‌و ئازار به‌خشه و ده‌یه‌وێ ئه‌و گرفت و ئازاره به هاوبه‌شی نه‌هێڵن، هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌سێكی تێگه‌یشتوو بوو و ده‌ستیان به ئه‌زموونی جیاواز كرد، له‌وانه ئه‌نجامدانی كرداری جووتبوون له ژوورێك كه ده‌نگی موزیكی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه، هاوكات پشوودانی ته‌واو و ئنجا ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه و زۆر شێوازی تریان تاقیكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئازاری هه‌ر هه‌بوو.
دواجار جوان له شاری ویشیتا بڕیاری دا ڕاوێژ له پزیشكیكی ژنان و منداڵبوون وه‌ربگرێت و پزیشكه‌كه پێی گوتووه كه هه‌ناسه‌ی قووڵ هه‌ڵمژێت و هه‌ركات هه‌ستی به نیگه‌رانی و شڵه‌ژان كرد ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام نه‌دات.
كارۆلین قسه‌كانی ئه‌و پزیشكه به هه‌ڵه ناو ده‌بات و هۆكاره‌كانی ئازاری جووتبوون لای خانمان به وردی و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێ، كۆلێژی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی بۆ منداڵخستنه‌وه و نه‌خۆشییه‌كانی ژنان له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه سێ له كۆی چوار ژن به ده‌ست ئه‌و كێشه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن و به‌وهۆیه‌وه تووشی جیابوونه‌وه و زۆرجاریش تووشی دووركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له پێوه‌ندی جووتبوون ده‌بن، هۆكاره‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته‌یش بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ژنان ئه‌م گرفته ده‌شارنه‌وه و قبووڵی ئه‌وه ده‌كه‌ن دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت
له‌باره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌بنه هۆی ئازار، كارۆلین ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌زموونی جووتبوون به شێوه‌یه‌كی خراپ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر ژنێك كرا بێ، ئه‌وا له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه جه‌سته‌ی ده‌سبه‌جی ئه‌و شۆكبوون و مامهڵهخراپه ده‌خاته‌وه كۆئه‌ندامی ده‌ماری، به‌وهۆیه‌وه كۆئه‌ندامی زاوزێ شله‌ی پێویست ده‌رنادات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌یه بێ ئازار كۆتایی بێت، جیا له‌وه‌یش هۆكاره‌كانی دژه سكپڕی به تایبه‌ت حه‌ب و ده‌رمانه جۆراوجۆره‌كانی تر به یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی دروستكردنی ئازار ناو ده‌بات.
ئاماژه‌ی داوه، كه هه‌وكردنی زێ و ماسوولكه‌كانی، تووشبوون به حاڵه‌تی ڤولڤۆدینا كه جۆرێك له هه‌یه‌جان و شڵه‌ژانه، ئاڵووده‌بوون به به‌رده‌وامیدان به پێوه‌ندی جووتبوون سه‌ره‌ڕای ئازاره‌كه‌ی، هه‌موو ئه‌وانه هۆكارن بۆ دروستبوونی دۆخێكی ده‌روونی كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جووتبوونیش ڕوو نه‌دات و كاتێك هه‌ستی ژنان بجوڵێت، جه‌سته‌یان ئه‌و ڕژێنانه ده‌رده‌دات كه هه‌ست به ناڕه‌حه‌تی و ئازار و دۆخێكی نه‌خوازراو بكه‌ن.
ئه‌و توێژه‌ره ده‌ڵێ، هێشتا له جیهان به ته‌واوی په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه، چونكه ژنان ئاماده‌ن جووتبوونی به ئازار قبووڵ بكه‌ن، نه‌ك ماڵه‌كانیان تێك بده‌ن، به‌تایبه‌ت له‌و خێزانانه‌ی كه منداڵیان هه‌یه، بۆیه زۆربه‌یان ئه‌و بابه‌ته لای پزیشك باس ناكه‌ن و ئاماده‌یش نین بچنه لای پزیشك و ته‌نانه‌ت به هاوسه‌ره‌كانیشیان ناڵێن، كه تووشی ئازار ده‌بن.
ئه‌و ڕاوێژ و زانیارییانه‌ی پزیشك ده‌یدات چاره‌سه‌ر نین و كێشه‌كه له نائاماده‌یی ده‌روونی مرۆڤه‌وه‌یه
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی تر كه له گۆڤاری زه ویك بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا 38 ژن وه‌رگیراون كه ئه‌و حاڵه‌ته‌یان هه‌یه و باسیان كردووه، به‌شێكیان له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌مه به‌هۆی كێشه‌ی كه‌سییه و به‌شێكی تریش به گرفتێكی پزیشكی و نه‌خۆشی ناوی ده‌به‌ن، به‌شێكیش له‌و بڕوایه‌دان كه پرۆسه‌كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه جۆرێك له ئازاری بۆ هه‌ردوولا ڕه‌گه‌ز هه‌یه، بێگومان بۆچوونی سێیه‌م دروسته، به‌ڵام ئه‌و ئازاره زۆر نۆرماله، كه‌چی ئه‌وه‌ی كارۆلین باسی ده‌كات، ئازاری زۆر و بێ سنووره له كاتی جووتبوون دا، كه ئه‌مه حاڵه‌تێكی نائاسایییه، ناكرێ به ئاسایی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه ناوی ببرێت.
كارۆلین ده‌ڵێ، ئه‌و كێشه‌یه ته‌نانه‌ت به ڕاوێژكردن به پزیشكی پسپۆریش چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكوو پێوه‌یسته به سیسته‌می ده‌مار و كاردانه‌وه‌ی مێشك و لایه‌نی ده‌روونی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه، هه‌ركات مرۆڤ له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌وه، مێشك و كۆئه‌ندامی ده‌مار و ده‌روونی بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه ئاماده نه‌بێ، ڕژێنی تایبه‌ت بۆ نه‌هێشتنی ئازاری جووتبوون ده‌رنادرێ، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ژنان تووشی ئازاری زۆر ببن و به ته‌واوی له جووتبوون دوور بكه‌ونه‌وه، هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌یشه كه وایكردووه ڕێژه‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه له دنیا ڕۆژی دوای ڕۆژ كه‌م ببێته‌وه و حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌یش زۆرترین ئاست و ڕێژه له مێژووی مرۆڤایه‌تی تۆمار بكه‌ن.