به‌یانى ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى توند به گوڕى 7.5 پله‌ى رێخته‌ر له دوورگه‌كانى كۆریڵى رووسى دا و شاره‌زایان پێشبینى تسۆنامییهكى گه‌وره ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕى
یۆرۆنیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ى ئادار، بوومهلهرهزییهكى توند به گوڕى 7.5 پله‌ى رێخته‌ر له دوورگه‌كانى كۆریڵى رۆژهه‌ڵاتى رووسیاى داوه.
بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى توند رۆژهه‌ڵاتى رووسیاى هه‌ژاند
په‌یمانگه‌ى ئه‌مه‌ریكى بۆ بوومهلهرهزهكان راى گه‌یاندووه، ناوه‌نده‌ى بوومه‌له‌رزه‌كه به قووڵى 59 كیلۆمه‌تر بووه له‌سه‌ر ئاستى رووى ده‌ریاوه، دوورییهكهیشى هه‌زار و 400 كیلۆمه‌تر بووه تا باكورى رۆژهه‌ڵاتى شارى سابورۆى ژاپۆنى هه‌ستى پێكراوه.
ناوه‌نده ئه‌مه‌ریكییه‌كه هۆشدارى له روودانى تسۆنامییه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێ "تاوتوێى مه‌ترسییه‌كانى ئه‌م بوومه‌له‌زه‌یه ده‌كرێت، چونكه تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه تسۆنامییهكى وێرانكه‌ر له سه‌رچاوه‌كه‌ى دروست بكات".
كۆریڵ له 10 دوورگه پێكهاتووه ده‌كه‌ونه نێوان زه‌ریاى هێمن و ده‌ریاى ئۆخۆتسیك، ژاپۆن و رووسیا كێشه‌یان له‌سه‌ر چوار دوورگه هه‌یه.
تسۆنامى بریتییه له جووڵه‌ى ژێر ئاوى ده‌ریا كه زۆرجار كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى سروشتى دروست ده‌كات.