وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حاڵه‌تێكی تری كۆرۆنای له سلێمانی راگه‌یاند كه هاووڵاتییه‌كه دانیشتووی ده‌ربه‌ندیخانه.
تووشبووه‌كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵه
د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، تووشبووێكی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له شاری سلێمانی ده‌ستنیشان كرا.
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه تووشبووه‌كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵه و دانیشتووی شاری ده‌ربه‌ندیخانه.
ئێسته كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 100 حاڵه‌ت و دوو مردن و 27 كه‌سیش به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه.