به‌گوێره‌ی ئاماره گشتییه‌كانی ڕێكخراوی گڵۆباڵ دیجیتاڵ كه له كانوونی دووه‌می 2020 ده‌رچووه، ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه ئێسته زیاتر له چوار ملیار و 540 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ئاستی دنیا، ئینته‌رنێت به‌كار دێنن.
له‌و ڕێژه‌یه‌یش %59ی به‌كارهێنه‌ران له وڵاتانی "چین، هیندستان و ئه‌مه‌ریكا" چالاكن، هه‌روه‌ها له ئه‌وروپا 705 ملیۆن كه‌س له یه‌ك چركه‌دا چالاكن، به‌شه‌كه‌ی تریش به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئوسترالیادا دابه‌ش كراون. ئه‌مه‌یش ئامارێكی گشتییه له ماڵپه‌ڕی "statista" ئه‌رشیڤ كراوه.
به‌پێی داتای كۆمپانیای ئه‌لێكسای ئه‌مه‌ریكی بۆ ڕیزبه‌ندی پڕ بینه‌رترین ماڵپه‌ڕه‌كان له‌سه‌ر ئاستی دنیا، له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م گووگڵ و ڕیزبه‌ندی دووه‌میش یوتیوب دێن كه ئه‌میش هه‌ر سه‌ربه كۆمپانیای گووگڵه.
له دوای ئه‌وانیش، چه‌ند تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سایتی فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل دێت كه به‌پێی باشی و جێ متمانه‌یی خه‌ڵك، ئه‌م شوێنانه‌ی داگیر كردووه، ئه‌مه‌یش ڕیزبه‌ندیی كۆمپانیای ئه‌لێكسایه كه له 20ی شوباتی 2020 تۆماری كردووه.
دوای تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، چه‌ند سایت و ماڵپه‌ڕ هه‌ن بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی و هه‌واڵ، به‌ڵام جگه له‌وانه چه‌ندان بزوێنه‌ری گه‌ڕان به‌دوای ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كان هه‌ن كه یه‌كێك له‌و ماڵپه‌ڕانه له پله‌ی 19ـه‌مینه و ئه‌وه‌ی تریان له پله‌ی 20ـه، چه‌ندان ماڵپه‌ڕی تری سێكسی هه‌ن له عێراقدا گه‌ڕانێكی زۆریان بۆ ده‌كرێت.
له ماڵپه‌ڕی "سڵاید شه‌یر" داتای ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه له ساڵی 2019دا ڕێژه‌ی دانیشتووانی عێراق گه‌یشتووه‌ته 39 ملیۆن و 880 هه‌زار كه‌س، له ناویاندا 19 ملیۆن و 680 هه‌زار كه‌س كه ده‌كاته ڕێژه‌ی %49ی عێراق، ئینته‌رنێت به‌كار دێنن، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی داتاكان نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن كه‌سیش له كوردستان هه‌ن و چوار ملیۆن كه‌سیان ئینته‌رنێت به‌كار دێنن.
هه‌روه‌ها له ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی تێك ئایی كه پشتی به‌ستووه به كۆمه‌ڵێك داتا، تێیدا هاتووه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك له عێراقدا، زیاتر له 17 ملیۆن كه‌سه، ڕێژه‌ی %43ی به‌كارهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستانن نزیكه‌ی دوو ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌سه، ئه‌م داتایه به‌فه‌رمی له كۆمپانیای فه‌یسبووك وه‌رگیراوه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندام عومه‌ر سه‌رۆكی رێكخراوی تێك ئای، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی داتاكانمان له عێراق، له ریزبه‌ندی 10 پڕ سه‌یركه‌رترین و پڕ سه‌ردانیكه‌رترین ماڵپه‌ڕه‌كان، پێنجیان ماڵپه‌ڕی سێكسین و چواریان تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تین و ئه‌وی تریان گووگڵه، ئه‌مه‌یش كاره‌ساتی نه‌زانینی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته.
زیاتر گوتی، "له هه‌رێمی كوردستاندا داتایه‌كی دیاریكراو نییه بۆ گه‌ڕان له‌ناو ئینته‌رنێتدا، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا له بواری ئینته‌رنێت و ته‌كنه‌لۆجیا خه‌مڵێنراوه، به‌شێكیان ده‌ڵێن هاوشێوه‌ی عێراق، خه‌ڵكی كوردستان سایتی سێكسی زۆر به‌كار دێنن، به‌ڵام ڕێژه‌كه‌ی زۆر له به‌كارهێنه‌رانی عێراق كه‌متره".
له ساڵی 2004 و تا ئێسته کورد بە پلەی یەکەم زۆرترین سێرچی بۆ ماڵپەڕە پۆڕنەکان کردووە
لای خۆیه‌وه سه‌ركه‌وت شابان به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری PROTEX بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌كنه‌لۆجیا و ئاسایشی ئینته‌رنێت، بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه به گشتی كورد له دوای هاتنی ئینته‌رنێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان، له هه‌ر ماوه‌یه‌كدا سێرچی بۆ شتێكی جیاواز كردووه، به‌پێی ئه‌و هه‌واڵ و كێشانه‌ی ڕوویان كردووه‌ته ناوچه‌كه.
وه‌ك سه‌ركه‌وت ئاماژه‌ی بۆ كرد، له ده‌ستپێكی هاتنی ئینته‌رنێته‌وه، ده‌توانین بڵێین زۆرترین سێرچه‌كان له ساڵی 2004 و تا ئێسته، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بووه:
یه‌كه‌م - XNXX.
دووه‌م - Facebook - Social networking website.
سێیه‌م - Image.
چواره‌م - Youtube.
پێنجه‌م - Film.
شابان روونی كرده‌وه، به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستمانن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاتنی ئینته‌رنێت شتێكی تازه بوو بۆ خه‌ڵك به‌گشتی، زیاتر بووه هۆی خاڵیكردنه‌وه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان، وه‌ك چۆن ده‌بینین وێبسایتێكی پۆڕنۆگرافی به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له كۆی گشتی سێرچی 16 ساڵ، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار كه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، له نێوان ساڵه‌كانی 2009 بۆ 2013دا له هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی زۆرترین سێرچی بۆ كراوه، چۆنیه‌تیی هاككردنی به‌رانبه‌ر بووه، باوترینیشیان هاككردنی ئه‌كاونتی فه‌یسبووك بووه، دواتر له ساڵی 2014 تا 2017 سێرچه‌كان زیاتر له‌سه‌ر ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بوون و زۆرترین سێرچی بۆ كراوه‌ی له پێگه‌كانی Google و Youtubeدا.
"له دوای ساردبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه و به‌تایبه‌تی دوای هاتنی یاریی PUBG، زۆرترین سێرچ بۆ ئه‌و یارییه كراوه، كه هه‌ر كه‌سێك ده‌چێته ناو یارییه‌كه، پێویسته كۆمه‌ڵێك یاریكه‌ری تر بكوژێت بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كه بباته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و یارییانه‌ی توندڕۆیی به‌رهه‌م دێنێت و كۆمه‌ڵێك خاڵی خراپ و نه‌رێنیی به‌جێ هێشتووه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا" شابان وای گوت.
ئه‌و ئامارانه‌ی خراونه‌ته ڕوو، له ساڵی ٢٠٠٤ تا ئێسته، ده‌توانین بڵێین سایته پۆڕنه‌كان له‌چاو ساڵانی پێشوو كه‌متر سه‌ردانیان ده‌كرێت، به‌كارهێنه‌ران له‌به‌ر سۆشیال نێتوۆڕك و یارییه‌كان، كه‌متر ده‌یانپه‌رژێته سه‌ر سایته پۆڕنه‌كان.
ئه‌و ئامارانه له هه‌ندێك شوێن به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاست و دروست بڵاو ده‌كرێنه‌وه، به‌و شێوه‌یه باسی لێوه ده‌كه‌ن كه وڵاتێكی پاشكه‌وتووین، له كاتێكدا سه‌ردانی سایته پۆڕنه‌كان له وڵاتانی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان تۆمار كراوه، واته ئه‌و خواسته له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا هه‌یه.
هه‌رێمی كوردستان و عێراق به پله‌ی ٤٨ دێن، له كۆی گشتی وڵاتانی دنیا كه سه‌ردانی وێبسایته پۆڕنه‌كان ده‌كه‌ن و ژماره‌یان ٧٢ وڵاته، به‌پێی پێگه‌ی Google Trends.