رووسیا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی به‌ڕووی دنیا داده‌خات و له به‌یانی رۆژی هه‌ینییه‌وه ته‌نیا ئه‌و هاووڵاتییه رووسییانه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه كه بۆ گه‌شت چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
تەنیا ئەو هاووڵاتییانەی گەشتی دەرەوەیان کردووە دەتوانن بگەڕێنەوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی
بی بی سی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رۆژی هه‌ینی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی رووسیا داده‌خرێت و ته‌نیا ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی رووسیا له راگه‌یه‌نراوێكدا هۆی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
رۆژی رابردوویش گشتپرسی بۆ هه‌مواری ده‌ستووری رووسیا كه تێیدا رێ به پوتین ده‌درا بۆ دوو خولی تر ببێته‌وه سه‌رۆك كۆمار، به فه‌رمانێك دواخرا بۆ كاتێكی نادیار.
رووسیا یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی دنیایه كه له‌چاو رێژه‌ی دانیشتووانی كه‌مترین تووشبووی كۆرۆنای لێ تۆمار كراوه و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه ئاماری تووشبووانی ده‌شارێته‌وه.
به‌پێ ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رووسیا، تا ئێسته له‌و وڵاته 658 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و هیچ هاووڵاتییه‌كیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانی له ده‌ست نه‌داوه.