عه‌دنان زورفى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق، له په‌یامێكدا سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ رێگه ناده‌ین عێراق ببێته گۆڕه‌پانى ململانێى وڵاتان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ى ئادار، عه‌دنان زورفى له په‌یامێكدا كه له تویته‌ر بڵاوى كردووه‌ته‌وه و
میدیاكانى عێراقیش ئاماژه‌یان بۆ كردووه، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.
زورفى : رێگه ناده‌ین عێراق ببێته گۆڕه‌پانى ململانێى وڵاتان
زورفى له په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "پێره‌وى سیاسه‌تێكى ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر بنه‌ماى -یه‌كه‌مجار عێراق- دانرا بێت و دوور بێت له ململانێى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى كه عێراق ده‌كاته گۆره‌پانى یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى به‌رژوه‌ندى وڵاتان".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات به‌رژوه‌ندییه باڵاكانى عێراق ده‌بێته قیبله‌نماى ئاراسته‌كردنى سیاسى ده‌ره‌وه و عێراقیش هه‌وڵ ده‌دات به‌سه‌ر ته‌واوى وڵاتانى دراوسێ بكرێته‌وه.
عه‌دنان زورفى له لایه‌ن هه‌ندێك هێزى شیعه‌وه به كاندیدى ئه‌مه‌ریكا وه‌سف ده‌كرێت، كه‌چى ئه‌و له دوو رۆژى رابردوودا ئه‌م وه‌سفكردنه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌رى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، زورفى شه‌وى رابردوو له‌گه‌ڵ باڵوێزانى ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌ندامى هه‌میشه‌یین له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، له به‌غدا كۆبووه‌ته‌وه.
له 17ى ئه‌م مانگه به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار، عه‌دنان زورفى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت نوێى عێراق راسپارد. چاودێرانى سیاسى باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى زورفى له پێكهێنانى حكوومه‌تى سه‌خت ده‌بێت، چونكه زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى شیعه به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى سه‌ر به ئێرانن زورفى به كاندیدى ئه‌مه‌ریكا ده‌زانن.