گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئێسته تا ئاستێكی باش ده‌توانین به‌رهه‌می كشتوكاڵی له ناوخۆ دابین بكه‌ین، له دوای مانگی چوار پێویستمان به‌به‌رهه‌می ده‌ره‌وه نابێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی ئادار، حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی گوت، هه‌ر كاتێك به‌رهه‌می ناوخۆیی پێ ده‌گات 100% ده‌توانێ پێداویستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو پێداویستییه‌كی كشتوكاڵی دابین بكات، به هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستمان به به‌رهه‌می كشتوكاڵی ده‌ره‌وه نابێت.
له‌دوای مانگی چواره‌وه پێویستییان به به‌رهه‌می كشتوكاڵی ده‌ره‌وه نابێت
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، هاووڵاتییانی هههرێمی كوردستان له‌دوای مانگی چواره‌وه پێویستییان به به‌رهه‌می كشتوكاڵی ده‌ره‌وه نابێت، ده‌توانین به‌رهه‌می خۆمالی بۆ ناوخۆ دابین بكه‌ین.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئێسته خه‌ڵكی ئێمه زیاتر متمانه‌ی به به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌یه، به‌تایبه‌ت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌ی پێویست بێت له وڵاتانی دراوسێ هاورده‌ی ده‌كه‌ین، تا بهرهههمی ناوخۆیی پێده‌گات و هاورده‌كردنیشی له‌ژێر چاودێری چڕی ته‌ندروستیدایه.
وشه/ بڵند ئیبراهیم