گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر گوتی، تا ئێسته چوار ئۆتۆمبێلمان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، بێ پشكنین عه‌ره‌بیان هاورده‌ی هه‌ولێر كرد، شۆفێر و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ڕاده‌ستی پۆلیس ده‌كه‌ین.
فازڵ حاجی عه‌لی گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ "وشه" گوتی، له‌وه‌ته‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه تا ئێسته، ده‌ستمان به‌سه‌ر چوار ئۆتۆمبێلدا گرتووه، به‌شێوه‌ی قاچاخ عه‌ره‌بیان هاورده‌ی ناو شاری هه‌ولێر ده‌كرد.
شۆفێر و ئۆتۆمبێل ڕاده‌ستی پۆلیس ده‌كه‌ین
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، ئێمه كه ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل ده‌گرین شۆفێر و ئۆتۆمبێل ڕاده‌ستی پۆلیس ده‌كه‌ین، عه‌ره‌به‌كانیش كه ده‌گیرێن ره‌وانه‌ی پشكنین ده‌كرێن.
گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر گوتی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین و رێ به هیچ جۆره كه‌سێك ناده‌ین عه‌ره‌ب بۆ ناو شاری هه‌ولێر هاورده بكات، ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكات ده‌گیرێت.
وشە/ بڵند ئیبراهیم