حكوومەتی نەرویج به‌فه‌رمى ئه‌وه‌ى دركاند كه مەلا كرێكاری ڕادەستی ئیتاڵیا كردووه و لەو وڵاتەیش ڕەوانەی زیندانى تایبه‌ت كراوه، پڕۆسه‌ى گواستنهوهكهى زۆر تووند بووه ته‌نانه‌ت ماڵه‌وه‌ى مه‌لا كرێكاریش نه‌یانزانیووه.
پڕۆسه‌ى گواستنهوهكهى زۆر نهێنیى و توند بووه
كه‌مێك پێش ئێسته ئاژانسی فەرمی
nrk بڵاوی کردەوە، لایەنە پێوەندیدارەکانی حکوومەتی نەرویچ فەرج ئەحمەد نەجمەدین ناسراو بە کرێکاریان ڕادەستی هێزی کارابینێری ئیتاڵیا کردووە، پڕۆسه‌ى گواستنهوهكهى زۆر نهێنیى و توند بووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپادا به پێاوێكى مەترسیدار ناسراوه .
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، مه‌لا كرێكار له ئیتاڵیا سزای گرتنی بەسەردا دراوە جگه له‌وه‌یش بڕیاره له دوو مانگى داهاتوودا بە تۆمەتی تێکەڵی و بوونى پێوه‌ندى بە ڕێكخراوى داعش و تێکەڵبوونی و بوونى پێوه‌ندى بە کاری تێرۆریستی نێودەڵەتی دادگاى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، دواتر له‌وێوه ڕه‌وانه‌ى وڵاتى سێیه‌م كه عێراقه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر داواى بكه‌ن.
ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه، گواستنهوهكهى كرێكار لەڕێی فڕۆکەخانەی فیومیچینۆی ڕۆماوە ئەنجام دراوە و دواى گه‌یشتنى به ده‌ست هێزه ته‌ناهییه‌كانى ئتاڵیا براوە بۆ زیندانی ڕیبیبیە کە تایبەتە بە زیندانیکردنی كه‌سه ترسناك و تیرۆرسته نێودهوڵهتهكات و زیندانێكى تایبەت و چاودێریكراوى چر.
زۆربه‌ى ڕۆژنامەکانی
نەرویج نوسیوویانە کە حكوومه‌تى نه‌رویج نەیانهێشتووە مه‌لا كرێكار ماڵئاوایی لە خێزانەکەیشی بکات به ڕێكارى زۆر تووند گواستوویانه‌ته‌وه و ئه‌مانه‌یش واى كردووه كرێكار ببێت به پاڵه‌وانى نێوده‌وڵه‌تى.
مه‌لا كرێكار دامه‌زرێنه‌ر و سه‌ركرده‌ی پێشووی ئه‌نساروئیسلام، چه‌ندان جار له وڵاتی نه‌رویج گیراوه و چه‌ندان تۆمه‌تی له‌سه‌ره له‌وانه كوشتنی كاریكاتێرستهكهی ڕۆژنامه‌ی چاری ئیبدۆ. بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1991 چووه‌ته وڵاتی نه‌رویج، ساڵی 2012 له‌و وڵاته گیراوه و دواتر به‌ربووه، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی نه‌رویج چه‌ند جارێك هه‌وڵ دراوه بگه‌ڕێنرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له عێراق یاسای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ده‌كرێ و مه‌لا كرێكاریش ئه‌و بڕیاره‌ی له‌سه‌ر دراوه، به‌پێی یاسای نه‌رویج، ڕێ نه‌دراوه بهێنرێته‌وه.
مه‌لا كرێكار كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامیی توندڕه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده بووه، ئێسته خۆی به ئه‌میری ڕه‌وتی شاخ ده‌ناسێنێ.
مه‌لا كرێكار كه زیاتر له 40 جار له‌لایه‌ن وڵاتی نه‌رویجه‌وه دراوه به دادگا و له هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ندان دۆسیه‌ی تیرۆر له دژی به‌رز كراوه‌ته‌وه، به‌وه ناسراوه له گوتاره‌كانیدا به زمانێكی زبر و جنێودان، قسه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان و لایه‌نه‌كان ده‌كات.