كۆمپانیای جیپ ڕای گه‌یاند، كێشه كه‌وتووه‌ته ئۆتۆمبێله‌كانی "ڕانگله‌ر و گلادییه‌یتۆر"یی مۆدێل 2018 بۆ 2020یان بۆیه له به بازاڕی كردنی ڕای گرتوون و ئه‌وانه‌ی فرۆشراویشن ڕایان كێشاوه‌ته‌وه و كار له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.
شاره‌زایانی میكانیكی له ماڵپه‌ڕی "
caranddriver" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه جیپ هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه‌ی له جۆری "ڕانگله‌ر و گلادییه‌یتۆر"یی مۆدێل 2018 بۆ 2020یان كشاندووه‌ته‌وه و له بڵاو كردنه‌وه‌یان به دنیادا ڕاگرتووه ئه‌مه‌یش به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له هه‌ڵگری په‌ستانی بزوێنه‌ره‌كانیان كه زۆرجار ده‌بووه هۆی دروستبوونی ئاگر كاتێك زۆر په‌ستانت ده‌خسته سه‌ری، هه‌ر بۆیه كۆمپانیاكه بڕیاریدا ئه‌م به‌رهه‌مانه ڕابگرێت و بیان گه‌ڕێنێته‌وه كۆمپانیاكه.
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه كۆمپانیاكه ژمارەیان 33 هه‌زار و 237 ئۆتۆمبێلە
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه كۆمپانیاكه ده‌گاته 33 هه‌زار و 237 ئۆتۆمبێل و كۆمپانیاكه بڕیاری داوه كه به زووترین كات ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و به‌رهه‌مه‌كان بخاته‌وه بازاڕه‌كانی دنیا.
جیپ كۆمپانیایه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله كه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌مه‌ریكاوه، له ساڵی 1943 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "ویڵیس و ئۆڤه‌رلاند"ه‌وه كه ئه‌م دوو كه‌سه له ساڵی 1970 كۆمپانیاكه‌یان فرۆشت به كۆمپانیای "American Motors Corporation" ، به‌هه‌مانشێوه كۆمپانیای "AMC" له ساڵی 1986 جیپیان فرۆشت به كۆمپانیای "كریسله‌ر" و تائێسته‌یش كریسله‌ر خاوه‌نی كۆمپانیای جیپه.